چالاکیەکەی ستراسبۆرگ بە پێشەنگایەتی گەنجان بەردەوامە
لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا چالاکی دانیشتن کە بە پێشەنگایەتی گەنجان دەستی پێکردبوو، بەردەوامە. لە چوارچێوەی هەنگاوی 'بە یەکەوە راپەڕین' ئەمڕۆ سەمینەرێکیش بەریوەچوو.
لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا چالاکی دانیشتن کە بە پێشەنگایەتی گەنجان دەستی پێکردبوو، بەردەوامە. لە چوارچێوەی هەنگاوی 'بە یەکەوە راپەڕین' ئەمڕۆ سەمینەرێکیش بەریوەچوو.
چالاکیی دانیشتن لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا کە لە ١٢ی تشرینی یەکەمدا لە لایەن تەژەکە-ئەوروپا و کەجەدەکە-ئەوروپاوە بۆ ئازادی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی دەستیان پێکردووە، لە هەفتەی کۆتاییدایە.
هەفتەی کۆتایی چالاکیەکە لە لایەن بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و تێکۆ-ژنەوە بەڕێوە دەچێت.
'ئۆجالان ژیانی جێگرەوەی دەستیشان کرد'
لە چوارچێوە چلاکیەکەی ئەمڕۆدا، گەنجان لە بارەی هەنگاوی 'گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم بەسە، بە یەکەوە راپەڕین' سەمینەرێکیان رێکخست. فرات دڵسۆز لە سەمینەرەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، ئەو هەنگاوەی دەستیان پێکردووە، لە دژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست بۆ بونیادنانی مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیکە.
دڵسۆز رایگەیاند، کاپیتالیزم ژیان لەناو دەبات و فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ژیانێکی جێگرەوەی دەستنیشان کرد و تیشکیشی خستەسەر گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و وتی:"ئەم گۆشەگیریە بە واتای هێرشکردنە سەر مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیک و کۆنفیدرالیزمی دیمۆکراتیکە.
چاوەڕوان دەکرێت چالاکیەکەی ٢٨ی تشرینی یەکەم بە شێوەیەکی بەرفراوان بەڕێوە بچێت
چالاکیەکە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت چالاکیەکەی ٢٨ی تشرینی یەکەم بە شێوەیەکی بەرفراوان بەڕێوە بچێت و رۆژی هەینی کاتژمێر ١٣:٠٠ش رێپێوانێکی بەرفراوان لە گۆڕەپانی کلەبەرەوە دەستپێبکات و لە بەردەم باڵەخانەی کۆنسەی ئەوروپا کۆتایی پێبێت. گەنجان بانگیان لە گەلی کورد و دۆستانیان کرد کە بەشداری ئەو چالاکیە ببن.
بڕیار وایە لە چالاکیەکەی رۆژی چوارشەممەدا وەزیری کۆمەڵایەتی و تەندروستی ئیزلەندا، سەرۆکی وەقفی غاندهی لە ئەفریقای باشور و بەپرسی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی سەندیکای ئینگلیز بەشدار ببن و وتە پێشکەش بکەن.
ز.ش