چالاکیی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی": خزمی زیندانیان پێداگرن
خزمی بێسەروشوێنان لە چالاکیی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" دووبارە پەیامیان دووپات کردەوە، تا نادادییەکان لە زیندانەکان کۆتایی دێت، پێداگرن لەسەر بەرخۆدان.
خزمی بێسەروشوێنان لە چالاکیی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" دووبارە پەیامیان دووپات کردەوە، تا نادادییەکان لە زیندانەکان کۆتایی دێت، پێداگرن لەسەر بەرخۆدان.
کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەڕمەڕە (مەتوای_دەر) و خزمی زیندانیان بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی گۆشەگیری و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، چالاکیی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"ـیان دەست پێ کرد. لەم چوارچێوەیەدا لەبەردەم زیندانی ژنانی باکرکۆی ئیستەنبوڵ چالاکی ئەنجامدرا. چەندین هاوڵاتی بەشداربوون. لە چالاکییەکەدا پانکارتی "بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی و هەڵگرتنی گۆشەگیری دەنگت بخەپاڵ ئازادی" هەڵگیرا و بەشداربووان یەلەکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان پۆشی.
هاوسەرۆکی (مەتوای-دەر) سۆنمەز دەمیر لە چالاکییەکەدا گوتی: "تا ناهەقی و نادادییەکان لە زیندانەکان کۆتایی دێت، درێژە بە چالاکیی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" دەدەین".
دواتر چالاکیی دانیشتن ئەنجامدرا. درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "زیندانیانی سیاسی شكۆی ئێمەن" و "گۆشەگیری تاوانێکی دژی مرۆڤایەتییە" و "شکۆی مرۆڤایەتی ئەشکەنجە تێکدەشکێنێت" بەرزکرایەوە.
چالاکییەکە بە چەپڵە و هەلهەلە کۆتایی هات.