چالاکییەکان لە ئەوروپا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد

چالاکییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شارەکانی ئەوروپا بەردەوامە.

لە شارەکانی ئەوروپا چالاکییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەردەوامە.

کێل

قۆناغی یەکەمی ڕێپێوانی درێژی ٢ ڕۆژە لە شاری کێلی ئەڵمانیا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات.

هاوسەرۆکی فەد-دەم سەباحەت ئەمین گوتی: "ناتوانین بەرگەی ژیانێکی بێ ڕێبەرێتی بگرین. ڕێبەرێتی هێڵی سوری ئێمەیە. بۆ کۆتایی گۆشەگیری، پێویستە باشتر خەبات بکەین".

نوێنەری پەیەدە، گوتی: "هەرچەند بە جەستەیی لە زیندانە، بەڵام پارادایمی ڕێبەرمان `بۆتە هیوای هەموو گەلان".

پاشان بە درێژایی ٦ کیلۆمەتر و بەگوتنەوەی درووشم ڕێپێوان کرا.

سبەی چالاکییەکە بەردەوام دەبێت.

دان هاگ

لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک لە شاری دان هاگ کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل، ڕەمزی کارتال بانگەوازی کرد بۆ ڕێپێوانەکەی کۆڵن.

پاشان تیشكی خستەسەر گۆشەگیری و ڕایگەیاند ئەم سیاسەتە هیچ ئەنجامێکی بۆ دەوڵەتی تورک نابێت، کارتال ڕایگەیاند کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبێتە هەناسەیەکی نوێ بۆ جڤاک و گوتی: "لە ١٧ ی شوبات سەدان هەزار گەلی کورد و دۆستەکانیان لە کۆڵن کۆدەبنەوە. پێویستە بەشداری بکەین، چونکە ڕێپێوانێکی مێژووییە".

فرانکفۆرت

لە چوارچێوەی کەمپەینی "ناردنی ١٠٠ کارت بۆ ئیمراڵی" لە شاری فرانکفۆرت ستاندی ئاگادارکردنەوە دانرا.

ڕێپێوانکەران ئەو کارتانەی بڕیاربوو بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بنێردرێت، واژۆیان کرد.

لە ستاندەکەدا هۆشیاکردنەوە دەربارەی گۆشەگیری ئیمراڵی پێشکەشکرا و بانگەوازکرا بۆ ڕێپێوانی ١٧ ی شوباتی کۆڵن.  

هامبۆرگ

لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی تەڤگەری چاند و هونەری دیموکراتیکی میزۆپۆتامیا (تەڤ-چاند) پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات شەرمەزارکرا.

لە ڕاگەیاندراوەکەی تەڤ-چاند تیشک خراوەتە سەر هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و وەک هونەرمەندان پشگیری خۆیان بۆ کەمپەینەکە دووپات کردەوە.

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پارێزگای دای لینکی هامبۆرگ جانسو ئۆزدەمیر ڕایگەیاند بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری لێرەین، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) بە ئەرکی خۆی هەڵنەستاوە.

هونەرمەند ساڵح فارقینی گوتی: "ئەم ڕۆژە ڕەشەی لەسەر ڕێبەرمان پێش دەخرێت شەرمەزار دەکەین. فیکری وی لە هەموو جیهان قبووڵ دەکرێت، لە زانکۆکان دەخوێنرێت، کەچی دەنگی وی نابیستین، وەک تەڤ-چاند ویستمان تیشك بخەینە سەر گۆشەگیری و شەرمەزاری بکەین".

دواتر بەشداربووان کارتیان واژۆکرد تاوەکو بینێرین بۆ ئیمراڵی.