چالاکییەکانی ئیشکگریی دادپەروەری لە زۆربەی شارەکان بەردەوامە

ئیشکگریی دادپەروەری لە زۆربەی شارەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد بەردەوامە، هەروەها گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست لە زۆر شوێنی جیهانەوە پشتیوانی لە چالاکییەکە دەکەن.

گەنجان سەردانی ئیشکگریی دادپەروەرییان کرد کە لە زۆربەی شارەکان لە ماردینەوە تا ئێلح، لە ئامەدەوە تا ئەستەنبوڵ بەردەوامە، ڕایانگەیاند کە زیندانەکان بووەتە شوێنی "سیستەمی ئەشکەنجە" و پەیامی "ئێمە ستەملێکراوان وەک سۆسیالیست و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ، لەدژی حکوومەتە ستەمکارەکان، دەبێت پشتگیری یەکتر بکەین."

مێردین

ئیشکگریی دادپەروەری لە مێردین ماوەی ٧٥ ڕۆژ بەردەوامە. گەنجانی ڕێکخراوە چەپ سۆسیالیستییەکانی ئەوروپا لەسەر بانگەوازی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی هاتنە کوردستان و سەردانی چالاکوانەکانیان کرد. گەنجان ڕایانگەیاند کە پشتگیری لە داواکارییەکانی چالاکوانان دەکەن و هەرچی لە توانایاندا بێت بۆ فراوانکردنی بەرخۆدانەکەیان دەیکەن.

گەنجان لە وتارەکانیاندا گوشار و چەوساندنەوەی سەر گەلی کوردیان ڕەتکردەوە و ڕەخنەیان لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر گۆشەگیری و گوشارەکانی تورکیا گرت و ڕایانگەیاند پشتگیری لە تێکۆشانی ئیشکگریی دادپەروەریی دایکان دەکەن.

غوربەت تەکین لە چالاکییەدا بە ناوی دایکانی ئاشتی قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان بۆ ئازادی ئۆجالان تێکۆشان دەکەن و بەردەوام دەبن هەتا ئازادیی ڕێبەرایەتی لەبەر ئەوەی هەتا ڕێبەر ئۆجالان ئازاد نەبێت نە ژن ئازاد نابێت و نە کۆمەڵگاش دەگاتە ئازادی."

ئامەد

ئیشکگریی دادپەروەری کە لە شاری ئامەد بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاریی بنەماڵەی زیندانیان دەستی پێکرد، لە ١٠٩هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە. بەشداربووانی ئیشکگریی بە دروشمی "گۆشەگیری تاوانە دژ بە مرۆڤایەتی" داواکارییەکانیان دەربڕی و لە میانی چالاکییەکەدا دروشمی "ژن ژیان ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی زیندان" و " بەبێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرانەوە.

ئێلح

ئیشکگریی دادپەروەری لە ئێلح بە پێشەنگایەتی TUAY-DER لە ٥١هەمین ڕۆژدا بەردەوامە. چالاکییەکە بە دروشمی "گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی" و "با بە دادپەروەری گۆشەگیری بشکێنین، با ببینە دەنگی زیندانەکان" بەردەوام بوو.

ئەستەنبوڵ

چالاکی ئیشکگریی دادپەروەری بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی یارمەتی و پشتیوانی لە زیندانیان وبنەماڵەی حوکم دراوەکان مارمارە (MATUHAYDER) لە ئەستەنبوڵ دەستی پێکردووە و لە ١٠١هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.چالاکییەکە بە دروشمی "با گۆشەگیری بشکێنین بۆ ژیانێکی ئازاد بنیات بنین، ببینە دەنگی زیندانییەکان" و "با بە دادپەروەری گۆشەگیری بشکێنین، با ببینە دەنگی زیندانییەکان بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی" بەرزکرانەوە. لەلایەن ڕێکخراوەکانی ماتووهایدەر و دەم پارتی و یەکێتی پەروەردە و زانست کرێکارانی ئەستەنبوڵ سەردانی چالاکوانان کرا و سەردانەکە بە گۆرانی کوردی و تورکی کۆتایی هات.