'چارەسەرنەکردنی پرسی کورد بناغەی هەموو قەیرانەکانە'

نەورۆز ئویسال پەرلەمانتاری هەدەپ رایگەیاند، چارەسەرنەکردنی پرسی کورد و مامەڵەکردنی دژەدیموکراتیکانە رێگەی لەبەردەم قەیرانی سیاسی و دادوەری کردووەتەوە و وتیشی، ئەوەی لێرەدا گرنگە ناڕەزایەتی و کاردانەوەی جەماوەرییە.

دادگای دەستوری هەمیشەیی لەبارەی پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) جان ئاتاڵای کە لە زیندانە و دوای هەڵبژاردنیشی ئازاد نەکراوە، بڕیاری بوونی "پێشێلکاری مافەکانی"دا و بڕیارەکەی رەوانەی دادگای باڵا کرد. دوای ئەوەی رووداوەکە بوو بە قەیرانی دادوەری، کاربەدەستانی ئاکەپە لێدوانی جیاجیایاندا. لە کۆتاییدا سەرۆکی گشتیی ئاکەپە رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو بابەتە لە دەسەڵاتی دادوەریدا روو نەدات داوای هەموارکردنەوەی دەستووری هەمیشەیی کرد. پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (هەدەپ) نەورۆز ئویسال سەبارەت بە قەیرانی دادگا و دەسەڵاتی دادوەری قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

'سیستمی ئێستا چەندین ساڵە هەوڵ دەدات کە سیستمی فاشیزم لە تورکیا دابمەزرێنێت'

ئویسال ئاماژەی بەوەکرد کە قەیرانی هەنووکەیی بەهۆی چارەسەرنەکردنی پرسی کورد روویداوە و وتی، "قەیرانی هەنوکەیی لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی چەندان ساڵەی ئاڵۆزییەکانە و دەبێت وەک دەستوەردانی سیاسی لە یاسادا ببینرێت. ئەمە دەرەنجامی کردەوەی نایاسایی و پلانی کودەتایە. ئەمە بە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارانی کورد بەستراوەتەوە. کاتێک لە ناوەرۆکی بڕیاری پاساوی دادگای باڵا و مشتومڕەکانی دوای بڕیارەکە و پێش بڕیارەکە دەڕوانین، دەردەکەوێت کە دادگا باڵاکان دان بە بڕیارەکانی یەکتردا نانێن. سیستمی هەنوکەیی چەندین ساڵە هەوڵ دەدات لە تورکیا سیستمی فاشیزم دابمەزرێنێت. هەوڵ دەدات هەنگاو بە هەنگاو هەموو ماف و ئازادییە بنچینەییەکانی ئێستا لەناو ببات و نەیانهێڵێت.

ئەنجامی مشومڕی چەندین ساڵایە

هەم حزبەکەمان، هەم هاوسەرۆکایەتیمان و هەمیش زۆر جار ئێمە وتوومانە کە بناغەی هەموو قەیرانە یاسایی، قەیارە دادپەروەرییەکان و کودەتاکانی ئەمڕۆ لە تورکیا، بۆ چارەسەرنەکردنی پرسی کورد دەگەڕێتەوە. لەبەرامبەر گەلی کورد و بەتایبەتی لەبەرامبەر ئەو سیستمەی لە ئیمراڵی دامەزراوە، یاسا خۆی کەڕ و لاڵ کردووە؛ گۆڕانکاری لە یاساکان لە سەردەمی قەدەغەکردنی هاتووچۆ رێگەی لەبەردەم کۆمەڵکوژی کرد و مشتومڕەکان لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەری لە چوارچێوەی پرسی کورددا لە ئارادان. هەرچەندە لە بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا مشتومڕەکان بە گشتی لەلایەن دەمیرتاش و کاڤالادا دەکرێت، بەڵام جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی ساڵانی ٢٠٠٥، ٢٠١٣، ٢٠١٤ لەبارەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانەوە پرۆسەکەی هێنایە کایەوە. هەروەها سیاسەتی قەیوم و هەڵگرتنی پاڕێزبەندی نمونەی ئەوەن".

' دەردی ئەون تەنیا گۆڕینی دەستووری هەمیشەییە'

ئویسال سەبارەت بە وتەکانی ئەردۆغان لەبارەی گۆڕین و هەموارکردنەوەی دەستوری هەمیشەیی وتی، ئەوەی لە قسەکانی راوێژکاران و خودی سەرۆککۆمار ئەردۆغانەوە تێدەگەی ئەوەیە کە دەیانەوێت 'بەدەستی دادگا و دەسەڵاتی دادوەری' ئەو دادگا و دەسەڵاتە دادوەرییەی کێشەیان بۆ دروست دەکات لەناو ببەن. بە تایبەتیش لە دۆسیەی داخستنی هەدەپە و کۆبانێدا ئێمە دەبینین کە بانگەوازەکانی مەهەپە و ئاکەپە زۆر جار دەگۆڕدرێن بۆ هەوڵی دەستوەردان لە دادگای دەستووری هەمیشەیی و هەروەها دەبێتە هۆکاری گفتوگۆکان لە بارەی دەستوری نوێی هەمیشەییە.

ئویسال باسی لەوەشکرد، ئامانج لە گۆڕین و هەموارکردنەوەی دەستور خزمەتکردن نییە بە گەل، چەوساوەکان و چارەسەرکردنی پرسی کورد، بەڵکوو ئامانجەکە هەمیشەیی کردنی دەسەڵات و سیستمی ئێستایە. ئەو کاردانەوە و ناڕەزایەتیانەی لە چەند رۆژی رابردوودا هاتنە ئاراوە، گونجا و گرنگن، بەڵام دەبێت زیاتر بکرێن.

ئەوەی گرنگە کاردانەوەی رای گشتییە

ئوسیال ئەوەی خستەڕوو، کە لەم کاتەدا ئەوەی گرنگە کاردانەوەکانی رای گشتییە و بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا. "لەم ماوەدا جگە لەوەی دادگا چۆن مامەڵە بکات، گرنگە کە لایەنە سیاسیەکان و کۆمەڵگا لە بەرامبەر ئەوەدا چۆن دەجوڵێنەوە و چۆن کاردانەوە نیشان بدەن. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان چەند ساڵێکە ئەو دۆخەی وەک میکانیزمی کودەتا پێناسە کردووە. کودەتاکان ئەگەر سەربازیش بن لە بنەڕەتدا سیاسین. بەهۆی ئەوەی بە ئاراستەی ئەو گفتوگۆ و مشتومڕانە وەک پێویست تێکۆشان نەکرا و دەنگ هەڵنەبڕا، کەوتووینەتە ئەم قۆناغەی کە ئێستا رووبەڕووی بووینەوە. لێکەوتەی تێکۆشان و بەرەنگاربوونەوەی ئەم دۆخە، هەڵگرتنی گۆشەگیری لە سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی پرسی کوردە. تا پرسی کورد چارەسەر نەکرێت، بەداخەوە تورکیا ناتوانێت لە هەوڵەکانی کودەتا و کێشەکانی دادگا رزگاری بێت. ئێمە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕدەبین. ئێمە بەدواداچوون و چاودێری ئەم قۆناغە دەکەین و کاردانەوەی پێویست نیشان دەدەین".

هـ . ب