چرا تیڤی: دەبینە دەنگ و ڕەنگی ئێزیدخان

دەستەی بەڕێوەبەری چرا تیڤی هێرشی سەر خەباتکارانی چاپەمەنی شەرمەزار کرد و گوتی: "وەک چۆن لە کەسێتی نوژیان ئەرهاندا ڕاستی فەرمانەکەمان بە جیهان گەیاند، هەتا دوایی دەبینە دەنگ و ڕەنگی ئێزیدخان".

دەستەی بەڕێوەبەری چرا تیڤی پەیوەست بە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، دووپاتی دەکاتەوە لە سەرانسەری عێراق و باشووری کوردستان پلانی هێرش و داگیرکاری بۆ سەر گەلان بەڕێوەدەچێت، هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد ڕێکەوت نییە.

هێرشی سەر چاپەمەنی ڕێکەوت نییە

چرا تیڤی هێرشەکە شەرمەزار دەکات و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت، دەڵێت: "لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەهەمین ساڵیادی فەرمان، لە سەرانسەری عێراق و باشووری کوردستان پلانی هێرش و داگیرکاری بۆ سەر گەلان بەڕێوەدەچێت، هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد ڕێکەوت نییە. هێز و دەوڵەتە داگیرکەرەکان هەرکات هەوڵی فریودانی گەلان دەدەن، پێش هەموو شت هەوڵدەدەن چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ بکەن تا هیچ کەسێک هەست بە کار و تاوانەکانیان نەکات".

لە هەموو هەلومەرجێکدا ڕاستی دەردەخەین

چرا تیڤی دەڵێت: "ئێمە سەر بەو نەریتی چاپەمەنییەن، قوربانی مەزن دەدەن تاوەکو ببنە دەنگی جڤاکەکەیان، لە هەموو هەلومەرجێکدا ڕاستی دەردەخەین. وەک چۆن لە کەسێتی نوژیان ئەرهاندا ڕاستی فەرمانەکەمان بە جیهان گەیاند، هەتا دوایی دەبینە دەنگ و ڕەنگی ئێزیدخان. هێرشی لەم شێوەیە تەنها پێداگریمان لەسەر پیشەکەمان بەهێزتر دەکات".

لە کۆتاییدا داوا لە ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە ڕۆژنامەگەری و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات ڕێگە لە کارەکانی دەوڵەتی تورک بگرن و خاوەندارێتی لە پیشەی پیرۆزی ڕۆژنامەوانی بکەن.