چەرچەل زیندانی نەخۆش بە شێویەکی هەڕەمەکی ئازاد ناکرێت
زیندانی نەخۆش یڵماز چەرچەل بە شێویەکی هەڕەمەکی ئازاد ناکرێ. دواجار لە مانگی ئادار بۆ ماوەی ٣ مانگ ئازادکردنی چەرچەل دواخرا.
زیندانی نەخۆش یڵماز چەرچەل بە شێویەکی هەڕەمەکی ئازاد ناکرێ. دواجار لە مانگی ئادار بۆ ماوەی ٣ مانگ ئازادکردنی چەرچەل دواخرا.
ئازادکردنی زیندانی نەخۆش یڵماز چەرچەل کە تا ئێستا لە زیندانی ئەسکی شەهیر ڕاگیراوە، سەرەڕای تانەدانەکان دوادەخرێت.
چەرچەل لە ١٧ی ئاداری ١٩٩٣ لە ناوچەی فارقینی ئامەد بە برینداری دەستبەسەر و دوای نەشتەرگەری رەوانەی دادگا کرا و بە تۆمەتی 'تێکدانی یەکڕیزی و یەکپارچەبوونی دەوڵەت' سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.
چەرچەل ساڵانێکی زۆر لە زیندانەکانی ئامەد و بارتین ڕاگیراوە، هەروەها بەشێوەیەکی کاتی لە نەخۆشخانەی دەروونی باکرکۆی لە ژێڕ چاودێریدا بووە. پزیشکەکان رایانگەیاند چەرچەل تووشی نەخۆشی ئیسکیزوفرنی بووە و لە ساڵی ٢٠٠٠ سزاکەی دواخرا، بەڵام دوای دوو ساڵ سزاکەی سەپێنرایەوە و چەرچەل جارێکی تر زیندان کرایەوە. ئێستا سەرەڕای نەخۆشی قورسی ئازادکردنەکەی بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دوادەخرێت.