چەتەکانی داگیرکەر مناڵێک دەکوژن
شارۆچکەی سلوکی داگیرکراو گرژییەکی ئەمنی بەخۆوە دەبینێت پاش کوشتنی مناڵێ لەسەر دەستی بازرگانانی جەستەی مرۆڤ سەر بە چەتەکانی داگیرکەری تورک.
شارۆچکەی سلوکی داگیرکراو گرژییەکی ئەمنی بەخۆوە دەبینێت پاش کوشتنی مناڵێ لەسەر دەستی بازرگانانی جەستەی مرۆڤ سەر بە چەتەکانی داگیرکەری تورک.
سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی سلوک لە گوندەواری گرێسپی داگیرکراو ڕایگەیاند، شارۆچکەکە گرژییەکی ئەمنی و ناڕەزایەتییەکی جەماوەری بەخۆوە دەبینێت پاش دۆزینەوەی تەرمی مناڵێک بەناوی حەمود خزر سوڵران (٦ ساڵ) کە لە هەلومەرجێکی نادیاردا کوژراوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، لەم تاوانەدا پەنجە درێژ دەکرێت بۆ چەتەیەکی "ئەحرار شەرقیە"ی سەر بە داگیرکەری تورک بەناوی خالد عەلوش ناسراو بە "جەراح".
سەرچاوەکان ئاشکرای دەکەن، مەبەست لە تاوانەکە بازرگانییە بە جەستەی مرۆڤەوە کە لەڕێگەی خاکی تورکیاوە ئەنجام دەدرێت، بە سەرپەرشتی تۆڕێکی سەر بە گرووپی "ئەحرار شەرقیە".
بەگوێرەی سەرچاوەکان، لایەنە ئەمنییەکانی سەر بە داگیرکەری تورک دەیانەوێت لەڕێگەی داخستنی لێکۆڵینەوەوە، تاوانبارن بپارێزن و تاوانەکە پەردەپۆش بکەن.