چەتری ئەنجوومەنەکانى ژنانى ئێزدی (سەمەژێ - SMJÊ) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا، بە دڵێکی گەرم سڵاو لە بەرخودانی شەنگال بە تایبەتی هەڵوێستی ژنانی ئێزدی کردووە.
لە راگەیاندراوەکەدا رێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ی نێوان بەڕێوبەریی هەولێر – بەغدا لەسەر شەنگال بە هەوڵ و قۆناغێکی نوێ بۆ داگیرکردنی شەنگال لێکدراوەتەوە و راگەیاندراوە، دەبێت بە بەرخودان وەڵامی ئەوە بدرێتەوە.
سەمەژێ رایگەیاند، کۆمەڵگەى ئێزدی چ لە شەنگال و چ لە دەرەوەی وڵات، هەرگیز رێگا نادات ئاسایشی ناوخۆیی شەنگال بکەوێتە دەست هێزێکی دەرەوە و راشیگەیاند، "هێزی راستەقینەى ئاسایش و پاراستنی ئێزدخان تەنها بە ئێرادەی گەلی شەنگال دەتوانرێت دابمەزرێت. گەلەکەمان بڕوا و متمانەى بە یەژەشە، یەبەشە و ئاسایشی شەنگال هەیە. لە دەرەوەى ئەوانە هیچ هێزێکی سەربازی لەسەر خاکی شەنگال ناتوانێت جێگیر ببێت".
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە پێش هەموانەوە ژنانی ئێزدی ئەو هەوڵە داگیرکەرییە بۆ سەر خاکی پیرۆز تێکدەشکێنن و ئەوەشیان راگەیاندووە، "شەنگال بەرخودان و خۆراگری دەکات، ئێمەش بەشداری بەرخودانەکەیان دەبین. ئێمە داوا لە هەموو گەل و دۆستانمان دەکەین، کە بە رۆحی بەرخودانی شەنگال تەختی دەسەڵاتداران لەبەر یەکهەڵدەوەشێنین".
لە راگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەکراوە، چالاکییەکانی ئەم هەفتەیە لە ئەڵمانیا بۆ پشتیوانی لە شەنگال رێکدەخرێن و داوای بەشداربوون لە هەموان کراوە.
کات و شوێنی چالاکییەکان بەمشێوەیەی خوارەوەن:
HANNOVER
Dem: 15.- 18. Adarê 2021
Saet: 16:00 – 18:00
Cih: Li pêşiya Haûptbahnhofê
BERLÎN
Dem: 17 Adarê 2021
Saet: 11:00
Cih: Li pêşiya Sefaretxaneya Iraqê
BÎELEFELD
Dem: 16, 17, 18. Adarê 2021
Saet: 16:00 – 18:00
Cih: Li pêşiya Haûptbahnhofê
CELLE
Dem: 19 Adarê 2021
Meşa Navendî
ژ.ت