چوار ڕۆژنامەوان دەستگیرکران

دوای سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنیان چوار ڕۆژنامەوان بە بڕیاری دادگا دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی ئەو لێپرسینەوەی لە ئارتڤین لە لایەن دادگاوە دەستپێکراوە، چوار ڕۆژنامەوان کە لە ١٣ـی حوزەیراندا لە ئۆپەراسیۆنی هەڵکوتانە سەرماڵاندا دەستبەسەر کرابوون دوای سێ ڕۆژ بە پاساوی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' دەستگیرکران.

ڕۆژنامەوانان ئۆزان جرک، دیجلە باشتورک، یاڤوز ئاکەنگین و ئەیلەم ئەمەل یەڵماز، دوای سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنیان لە ١٦ـی حوزەیراندا ڕەوانەی دادگا کرابوون، دواتر بە بڕیاری دادوەر بە مەبەستی زیندانیکردن ڕەوانەی دادگای سزای سوڵحی کردن.