گەشتی دەرەوەی وڵات لە ئەحمەد تورک قەدەغە کرا

سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ قڕکردنی سیاسی، سزای 'قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵات' بەسەری سەپێنرا.

ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین کە پۆستەکەی لە لایەن دەوڵەتەوە لێی سەندراوەتەوە، لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسیدا کە بە بڕیاری داواکاری گشتی ئەنقەرەوە دەستی پێکردووە، بە مەبەستی لێپرسینەوە و وەرگرتنی وتە، بانگ کرا بۆ دادگای مێردین.

ئەحمەد تورک بە رێگای سیستمی دەنگ و رەنگ وتەکەی وەرگیرا. لە بارەی بڵاوکردنەوەی بابەت و نووسین لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا، لێدوانێکی لە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٤دا و بەشداریکردن لەو شاندەی چووبووە کۆبانێ، پرسیاری لێکرا.

تورک وتی، ئەو تاوانانەی ئاڕاستەم کراون، رەتدەکەمەوە و لیژنەی دادوەرانیش بە مەرجی قەدەغەکردنی گەشتی دەرەوەی وڵات، ئەحمەد تورکیان ئازاد کرد.

ز.ش