'جیابونەوە لە ئایدۆلۆژیای دەولەت مەرجە'

هاووتەبێژی ئەنجونەمەنی گەنجانی هەدەپ ئەدا ئیبراهیم ئۆغڵو دەست نیشانی کرد بەگۆڕینی دەسەڵاتدار کێشەکان چارەسەر نابن و وتی:"چارەسەریەک کە ڕەخنە لە سیستەمە نەگرێت و بەردەوام نەبێت، دەبێت لە دەوڵەت جیا بێتەوە''.

لە مانگی ڕابردوودا ٥ خوێندکاری زانکۆ بەهۆی نیگەرانی لە داهاتوویان و قەرز و نائومێدی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. لە ٦مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ دەیان هەزار گەنج بە هۆی نیگەرانی لە ئایندە و هۆکارە ئابووریی ناچار بوون ڕوو لە وڵاتانی جیاواز بکەن. ئەدا ئیبراهیم ئۆغڵو، هاو وتەبێژی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپ، باسی لە بارودۆخ و تێکۆشانی گەنجان کرد.

دەسەڵات لەهەوڵی ئەوەدایە هەمووی یەکدەست بکاتەوە

ئەدا ئیبراهیم ئۆغڵو ڕایگەیاند، دەوڵەت هەوڵدەدات گەنجان یەکدەست بکاتەوە و وتی:"لە سەرەتا بە پەروەردە هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت بەم بیرۆکەیە خۆیان ڕێکخست و دەستبەجێ هێرشیان کردە سەر سروشتی گەنجان. هەوڵەکانی ئاکەپە بۆ ئەوەی گەنجان بخاتە خزمەتی سیستەمەوە, ئەوان بەردەوامن لە سیاسەتی شەڕی تایبەت. لە سەرەتای کۆمارەوە بۆ یەکەمجار لەسەر ئەم ئاستە لە دژی گەنجانی کورد، دژی هەموو گەلی کورد شەڕی تایبەت بەڕێوەدەچێت، لە هەر گەڕەکێکی کوردان بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان زیادی کردووە. لەڕێگەی سیاسەتی هەژارکردنی کوردستانەوە، گەنجانی کورد ناچار دەکەن ڕووبکەنە شارە گەورەکان و وەک هێزی هەرزانی کار بەکاردەهێنرێن، دەستدرێژی و پەلاماری سەر ژنانی گەنج بەڕێگەی دەسەڵاتی دادوەرییەوە ڕێگەی بۆ خۆشدەکرێت، ئەو یاسایانەی کە پارێزوانی لە ژنان دەکات بە ئەنقەست ڕەشی دەکەنەوە یان جێبەجێ نەکرێت. هاوکات لەگەڵ هەوڵدان بۆ چەوساندنەوەی ئیرادەی گەنجانی کورد، هێرشی لەسەر هەست و کەسایەتیان دەکرێت."

بزووتنەوەکانی گەنجان هێشتا بەهیوان

ئەدا ئیبراهیم ئۆغڵو ڕایگەیاند، ئازادی و دیموکراسی لە سەردەمی گەشەسەندنی تێکۆشانی گەنجاندا گەیشتوتە بەرزترین ئاست و وتی:"بێ گومان هێزی سەرەکی ئەم پێشکەوتنانە گەنجانن. ئەگەر ئەمڕۆش تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە دژی ستەم بەردەوامە، ئەمە بەسایەی نەوەکانی ٦٨ــە کە تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەیان دەستپێکرد، ئەو میراتەی کە نەوەکانی ٦٨ بۆ ئێمەیان بەجێی هێشتووە تا ئەمڕۆش مایەی هیوایە بۆ ئێمە و هەستی شۆڕشگێڕیمان گەشدەکات.هەرچەندە بانگەشەی ئەوە دەکرا کە دوای کودەتای ١٢ مانگی ئەیلولدا، لە ناو بزووتنەوەی شۆڕشگێڕییدا پاشەکشە دروست بووە،بەڵام ڕێکخستنی تێکۆشانی شۆڕشگێڕی ئێستا لە کوردستان و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ کە ئەو بانگەشەیە ڕاست نییە.

 کێشەیەک کە هەیە کێشەی سیستەمە

ئەدا ئیبراهیم ئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە کێشەکانی ئێستا زیاتر کێشەی سیستەمن نەک کێشەی حکومەت و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"پێویستە بزووتنەوەکانی گەنجان زۆرترین گرنگی بەم بابەتە بدەن، کێشەکە بە گۆڕینی دەسەڵات چارەسەر نابێت، هەر چارەسەرێک ڕەخنە لە سیستەم نەکات چارەسەری نییە. مێژوو پڕە لە نموونەی لەم شێوە. مێژوو و تایبەتمەندییەکانی پێکهێنانی دەوڵەت نەتەوە لە شێوەی یەک نەتەوە، یەک وڵات، یەک ئایین، یەک ڕەگەز بە ڕەنگی یەکتاپەرستی بەردەوام بوو. گەنجانی شۆڕشگێر پێش هەموو شتێک لە نووسینەوەی مێژووی خۆیاندا دەبێت خۆیان لەم ڕەوشە ڕزگار بکەن. دەبێت بە شێوەیەکی بەرجەستە دەریببڕن ئەوەی ڕۆمییەکان، ئەرمەنییەکان، لاز، مەبەستی تورکمان و کورد لە ڕێکخستنی دەوڵەتدا هیچ واتایەکی نییە، پێویستە بە شێوەیەکی بەرجەستە خۆیان لە ئایدۆلۆژیای کەمالیزم داببڕن، پێویستە تێکۆشان لە دژی شۆڤێنیزم بەهێزتر نیشان بدرێت، هەتا زوڵم و ستەم لە سەر گەلی کورد لانەبرێت، دیمۆکراسی و ئازادی لەناو گەلی تورکیش بەدی ناێت. ئەم پەیوەندییەی لە نێوان سەردەست و ژێردەست و ئازادیدا دەبێت بە جدیی بۆ گەلی تورکیا ڕوون بکرێتەوە. لێرەشدا بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەر شانی بزووتنەوە گەنجانی شۆڕشگێڕە."