دادگای باڵای تورک سزای ٨ ساڵ و ٣ مانگی بەسەر بەکر کایا پەسەند کرد

دادگای باڵای تورک کە یەکێکە لە ئۆرگانەکانی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە، سزای ٨ ساڵ و ٣ مانگی بەسەر بەکر کایا هاوسەرۆکی پێشووی گەورە شارەوامی وانی پەسەند کرد.

بەکر کایا کاتێک هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی وان بوو، لە سەر پۆستەکەی دەرکرابوو و دەستگیرابوو و زیاتر لە ٥ ساڵە لە زیندانە.

ئەمڕۆش بە بیانوی بێبنەما سزای ٨ ساڵ و ٣ مانگ بەسەر بەکر کایادا سەپێنرا.

دادگای باڵای تورک، رایگەیاند کە بڕیاری دووەمین دادگای سزا قورسەکانی وان یاسایی دەبینن و سزاکەی پەسەند کرد.

لە دۆسیەکەدا بەکر کایا وەک ئەندامی رێکخستن بینراوە.

ف.ق