له دژی چالاكوانی كورد جوان چه‌لیك كه چه‌ندین ساڵه له ئه‌ڵمانیا خه‌باتی سیاسی و هونه‌ری ده‌كات، به هۆی ئه‌وه‌ی له ٢٠ی ته‌مموزی ٢٠١٩ بۆ پشتگیری له به‌رخودانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و پیرۆزكردنی شۆڕشی رۆژئاوا چووبووه سه‌ر شانۆ، وه‌زاره‌تی دادی تورك له‌باره‌وه لێپرسینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردبوو.
له‌سه‌ر داوای توركیا، دادگای باڵا له شاری هانوڤه‌ری ئه‌ڵمانیا دۆسیه‌ی بۆ هونه‌رمه‌ند جوان چه‌لیك كردبووه‌وه. جوان چه‌لیك ئه‌مڕۆ چووه به‌رده‌م دادگای باڵای ئهیالهتهكه.
پارێزه‌ری جوانی چه‌لیك دوندار كهلهئۆغڵو بڕیاره‌كانی پێشووی دادگاكانی ئه‌ڵمانیای له باره‌ی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌وه به بیرهێنایه‌وه و وتی، كه موه‌كیله‌كه‌م تاوانی نه‌كردووه، هه‌ر بۆیه ده‌بێت دادگا گوێ له داواكاری توركیا نه‌گرێت.
‘ده‌بێت ئه‌ڵمانیا خۆی له گوشاری ده‌وڵه‌تی تورك رزگار بكات‘
ده‌سته‌ی دادگا بڕیاری خۆی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، كه له دۆسیه‌كه‌دا هیچ تاوانێك بوونی نییه. پارێزه‌ر كهلهئۆغڵو بڕیاره‌كه‌ی به ئه‌رێنی بینی و هیوا و چاوه‌ڕوانییه‌كانی خۆی بۆ ئه‌ڵمانیا به‌م جۆره خسته‌به‌ر باس، "ده‌بێت ئه‌ڵمانیا نه‌بێته هاوبه‌شی گوشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران له ئه‌ڵما و خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی روون بێت".
جوان چه‌لیك دوای بڕیاری دادگا قسه‌ی بۆ ئاژنسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد و باسی له‌وه‌كرد، كه به‌رده‌وام ده‌بێت له وتنه‌وه‌ی گۆرانی بۆ یه‌په‌گه/یه‌په‌ژه و شۆڕشی رۆژئاوا و له‌م رووه‌وه ترسی له هیچ هێزێك نییه و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا: "ئێمه له‌سه‌ر حه‌قین ئێمه به‌رده‌وام دژی ناحه‌قی وه‌ستاوینه‌ته‌وه و ئێمه له ئێه ناترسین، ئێوه ناتوانن بێزارمان بكه‌ن".
دادگا: گشتاندنه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٧ نایاساییه
وه‌زاره‌تی ناوخۆ به گشتاندنی ٢ی ئاداری ٢٠١٧ وێڕای ئاڵاكانی په‌یه‌ده، یه‌په‌گه/یه‌په‌ژه و وێنه‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌شێكی زۆر له هێماكانی ئایدیای بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردی قه‌ده‌غه‌كردبوو.
دوای ئه‌وه‌ی گشتاندنه‌كه بۆ ١٦ ئه‌یاله‌تی ئه‌ڵمانیا ره‌وانه‌كرا، سیاسه‌تی تاوانباركردنی كوردان له ئه‌ڵمانیا یه‌كجار زۆر بوو. به تایبه‌تی به پاساوی گشتاندنه‌كه پۆلیسه‌كانی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵیانكوتابووه سه‌ر ماڵی چالاكوانانی كورد و ئاڵمانی له باڤاریا. به‌ڵام زۆر دادگای خۆجێیی له ئه‌ڵمانیا بڕیاریاندا كه ئاڵاكانی یه‌په‌گه/یه‌په‌ژه و په‌یه‌ده تاوان نین.
هـ . ب