به‌ر له هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨، ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه‌ی هاریكاری و پشتیوانی له رژێمی ئه‌ردۆغان بكات هێرشێكی ئه‌نجامدابوو. ١٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ پۆلیسه‌كانی ئه‌ڵمانیا ههڵیانكوتابوه سه‌ر نوسینگه‌ی كۆمه‌ڵگای ئازاد، كه كۆمه‌ڵگای ئازاد كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ر به ناڤ-ده‌مه. كاتێك پۆلیسه‌كان ههڵیانكوتابوه سه‌ر نوسینگه‌كه ده‌رگاكانیان شكاندبوو.
هاوكات پۆلیسه‌كان ههڵیانكوتایبووه سه‌ر ماڵی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناڤ-ده‌م و پلانسازی بۆ خۆپیشاندانی عه‌فرینیان وه‌ك پاساو نیشاندابوو.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به كۆمه‌ڵگای ئازاد بڕیاری گه‌ڕان و پشكنینیش بوونی نه‌بوو، ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناڤ-ده‌م له هه‌مان بینادا بوو، پۆلیسه‌كان هه‌ڵیانكوتابووه سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئازاد. كۆمه‌ڵگای ئازاد بابه‌ته‌كه‌ی بردبوو بۆ دادگا.
دوای چوار ساڵ دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ویلایه‌تی به‌رلین به‌داواكاری كۆمه‌ڵگای ئازاد‌دا چووه‌وه و بڕیاری له‌باره‌وه دا.
دادگاكه هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی به ناڕه‌وا و له ده‌ره‌وه‌ی یاسا له‌قه‌ڵه‌مدا و داوای كرد كه دۆسیه‌كه سه‌رله‌نوێ له دادگای ویلایه‌ته‌كه بكرێته‌وه.
به‌ر له ئێستا دادگای خۆجێیی و ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كه هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆمه‌ڵه‌كه‌یان به ره‌وا نیشاندابوو و داواكاری كۆمه‌ڵگای ئازادیان قبوڵ نه‌كردبوو.
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه خه‌باتكارێكی كۆمه‌ڵگای ئازاد ماكۆ قۆچگری وتی، بڕیاره‌كه ئه‌گه‌ر دواشكهوتبێت و دره‌نگوه‌ختیش بێت گرنگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پاساوی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه مافه یاساییه‌كانی كۆمه‌ڵه و چالاكوانانی كورد پێشێل ده‌كرێن.
هـ . ب