داوا لە حکومەتی سویسرا کرا 'جینۆسایدی ئێزدیەکان بناسێت'
لە شارەکانی بێرن، ئاراو، باسل و لوزەرن لە سویسرا رێپێوان و چالاکی بە بۆنەى ساڵیادی کۆمەڵکوژکردنی ئێردییەکان ڕێکخرا. داوا کرا حکومەتی سویسرا دان بە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکاندا بنێت.
لە شارەکانی بێرن، ئاراو، باسل و لوزەرن لە سویسرا رێپێوان و چالاکی بە بۆنەى ساڵیادی کۆمەڵکوژکردنی ئێردییەکان ڕێکخرا. داوا کرا حکومەتی سویسرا دان بە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکاندا بنێت.
لەو چالاکییانە لە سویسرادا هاتووە، ئەوەى لە شەنگال ڕوویداوە کۆمەڵکوژکردنی ژنان و کۆمەڵگایە، بۆیە داوا لە حکومەتی سویسرا کراوە کە "کۆمەڵکوژییەکە بناسێت".
لە شارەکانی بێرن، ئاراو، باسل و لوزەرن یادی ئەو کەسانە کرایەوە، کە لە کۆمەڵکوژیی ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی چەتەکانی داعش لە شەنگال و دەورووبەریدا گیانیان لە دەست. لە چالاکییەکان دا داوایان کرد کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان بناسرێت و پێگەى شەنگال لە ئاستی نێونەتەوەیدا قبوڵ بکرێت.
چالاکییەکان بە بەشداریی هەزاران کوردستان و دۆستەکانیان و رێکخراوەکانی ژنان و کرێکاری و پەنابەران و کەسایەتییەکان بەڕێوەچوو. هاوسەرۆکی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستانیان لە بێرن ڕایگەیاند، "لەو قۆناغەدا گەریلاکانی پەکەکە لە شەنگال ئێزدییەکانیان پاراست".
بورهان کاراکۆچ-یش بە ناوی جەدەکەوە ڕایگەیاند، لە فەرمانی ٧٤هەمین دا زیاتر لە ٥ هەزار کوردی ئێزدی بە ژن و منداڵ و بەساڵاچووانەوە کۆمەڵکوژکران و هەزارانیان بە دیل گیراون و نزیکەی ٢٠٠ هەزاریان کۆچبەر بوون و ژنان ڕفێنراون و لە بازاڕەکاندا فرۆشران و کران بە کۆیلە و چارەنووسی هەزاران کەسی تریش تاوەکو ئەمڕۆ دیار نییە.
سیاسەتمەدار ئاسمین ئەنگین بە ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی سویسرا ڕایگەیاند، هەڵمەتێکی واژۆییان بۆ بە جینۆسایدناساندنی تاوانەکانی داعش، کە دژ بە ئێزدیەکان ئەنجامیداوە، دەستپێکردووە و داوای پشتگیریی لە هەڵمەتەکەیان کرد.
ئەنگین وتیی: "هۆڵەندا، بەلجیکا و ئەڵمانیا فەرمانی ٧٤هەمینیان بە جینۆساید قبوڵ کردووە. ئەمڕۆ دەمانەوێت کەمپینەکە لە سویسرا لە دوای کۆکردنەوەى واژۆکان، واژۆ کۆکراوەکان ڕادەستی ئەنجومەنی فیدراڵی سویسرا بکەین تاوەکو حکومەتی سویسراش دان بە جینۆسایدی ئێزدییەکاندا بنێت. ئەو چالاکییەمان لە وڵاتانی جیاجیای ئەوروپا و جیهان بەردەوام دەبێت بۆ بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی شەنگال و داننان بە پێگەى شەنگال و خۆبەڕێوەبەریی شەنگال لە ئاستی نێونەتەوەیی دا".
لە چالاکییەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە، یەژەشە، پەکەکە، تاژێ و وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرزکرابوونەوە و دروشمەکانی بمرێ خیانەت، بژی بەرخودانی شەنگال دەوترانەوە.
ژ.ت