داواکاری بۆ سەردانکردنی ئیمرالی جارێکی تر رەتکرایەوە

داواکاریی پارێزەران بۆ سەردانی ئیمرالی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد جارێکی تر رەتکرایەوە.

داواکاریی هەر یەک لە نەورۆز ئۆیسال، فایق ئوزگور ئەرۆل، جەنگیز یورەکلی و مازلوم دینچ کە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان ئاڕاستەی داواکاری گشتی بورسایان کردبوو، جارێکی تر رەتکرایەوە.

دووهەمین دادگای ئینفازی بورسا بە بیانووی بڕیاری قەدەغەی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان دراوە، داواکاری پارێزەرانیان رەتکردەوە. بڕیاری قەدەغەی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکە بۆ ماوەی ٦ مانگ دراوە، ئەو بڕیارە لە ٢٣ی ئەیلولەوە بەسەر ئۆجالان و سێ زیندانی تری ئیمرالیدا سەپێنراوە.

هەر یەک لە رێزان ساریجا و نەورۆز ئویسال پارێزەرانی ئۆجالان، دوای ٨ ساڵ لە بەرواری ٢-٢٢ی گوڵان، ١٢-١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩دا توانیبویان لەگەڵ بریگرتەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

ز.ش