داواکاری بۆ سەردانی ئیمڕالی رەتکرایەوە

داواکاری سەردانی ئیمڕالیی پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە لایەن داواکاری کۆماری بۆرسەوە رەتکرایەوە.

ڕەمزیە تورگوت، ڕێزان ساریجا، سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد، بەڵام داواکاری پارێزەران رەتکرایەوە. داواکاری چاوپێکەوتن بە بیانووی ئەوەی دووەمین دادگای ئینفازی بۆرسە ٦ مانگ سزای قەدەغەی چاوپێکەوتنی لەسەر ئۆجالان و ٣ زیندانی تر سەپاندووە، رەتکرایەوە.

ڕێزان سارجا و نەورۆز ئۆیسال پارێزەرانی ئۆجالان دوای ٨ ساڵ لە ٢ و ٢٢ ئایار، ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ سەردانی موەکیلەکەیان کردبووە.

ف.ق