داواکاری چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد ڕەتکرایەوە
سەردانی پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە لایەن داواکاری کۆماری بورسە ڕەتکرایەوە.
سەردانی پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە لایەن داواکاری کۆماری بورسە ڕەتکرایەوە.
نەورۆز ئویساڵ، فایەق ئوزگور ئەرۆل، جەنگیز یورەکلی و مەزلۆم دینچ بۆ ئەوەی سەردانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بکەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد و داواین کرد چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن.
سەردانی پارێزەران لەلایەن داواکاری کۆماریەوە بە بیانووی قەدەغەی چاوپێکەوتن بۆ ٦ مانگ ڕەتکرایەوە کە بڕیارەکە لە لایەن ٢ مین دادگای ئینفازی بورساوە درابوو.
پارێزەرانی ئۆجالان ڕەزان ساریجا و نەورۆز ئویسال لە ساڵی ٢٠١٩دا دوای ٨ ساڵ، ٥ جار چاوپێکەوتنیان ئەنجامدابوو.
ف.ق