داوای چاوپێکەوتنی بەپەلە لەگەل ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان دەکرێت

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ئەوەی هەندێک بانگەشە لە سەر دۆخی تەندروستیی موەکیلەکەیان بڵاوکرایەوە، داواکاریی دیداری بە پەلەیان پێشکەشی داواکاری گشتی کرد.

مەزڵووم دینچ، ڕازیە ئۆزتورک، ئیبراهیم بیلمەز و نەورۆز ئویسال  لە پارێزەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی بانگەشەی  سەر میدیاکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا و وەزیری داد-یان کرد. پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن پارێزەران و بنەماڵەکان سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بوورسایان کرد.

لە داواکارییەکەدا هاتووە کە لە ٣ی ئاداری ٢٠٢٠ بەم لاوە دوای چاوپێکەوتنی  بنەماڵەدا لە ٢٧ی نیسای ٢٠٢٠ لە گەل محەمەد ئۆجالان پێوەندی تەلەفونی کردووە. لە سەردانەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە  لەو کاتە بەدواوە هەتاکوو ئیستا هیچ ئیزنێکیان بە چاوپێکەوتن یان پیوەندی تەلوفوونی نەداوە و وترا:" هەموو سەردانەکانی ئێمە بە بیانووی جیاواز ڕەتکراوەتەوە و یان بێ وڵام ماوەتەوە. بەم شێوەیە پێش لە ئەنجام گرتنی گیراوە." لە سەردانەکەدا ڕاگەیەنراوە، کە لە ناو هەلوومەرجی  کرۆنادا کە هەڕەشە لە گیانی مرۆڤەکان دەکات، بەلانی کەم ئیزنی پێوەندی تەلەفوونی نەدراوە و وترا، " باروودۆخی بەندیخانە، گۆشەگیری دڕندانە و باروودۆخی بەندیخانە، پێشێلکاری قەدەغەکردنی ئەشکەنجەیە. سەرەڕای ڕاپۆرتی سی پی تی دا دەربارەی پێشنیار بۆ سەرڕاستکردنیش هەنگاوێکی ئەرێنی نەنراوە."

لە داواکارییەکەدا هاتووە: لە ١٤ی ئەم مانگەوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەندێک بانگەشە لە سەر ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان بڵاوکراوەتەوە، بێگومان هۆکاری گرنگی ئەوەیە کە گۆشەگیرییەکی ڕەها لە ئیمرالی بەڕێوەدەبرێت، بەڵام ئەم بانگەشانەی دوایی ئێمە و خانەوادەکەشی تووشی نیگەرانیی جدیی  و گەورە کردووە، بۆیە دەمانەوێت دیدار ئەنجام بدەین و چاوەڕیین کە دەرفەتی دیداری خانەوادە و پارێزەران لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان برەخسێت و داواکاریی دیدارمان قبوڵ بکرێت.

ک-ش