داوای ئازادکردنی زیندانیی نەخۆش؛ موحەمەد ئەمین چام دەکرێت

بە مەبەستی ئازادکردنی موحەمەد ئەمین چام کە لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا بە دەست نەخۆشیی سەختەوە دەناڵێنێت و لە بەندینخانەی ئێلح ڕاگیراوە، سەر لە داوکاری گشتی ئێلح درا و داوای ئازاد کردنی کرا.

موحەمەد چام لە ١٦ـی نیسان بەهۆی نەخۆشی دڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەڵام بێ ئەوەی چارەسەری پێویست وەربگرێت لە ٢٢ـی نیساندا جارێکی دیکە گەڕێندرایەوە بۆ بەندینخانە.

نەزاحەت جەلەن پارێزەرەی موحەمەد چام لە ٩ـی حوزەیران سەردانی داواکاری گشتیی ئێلحی کرد و داوایکرد جێبەجێ کردنی سزادانی ناوبراو دوابخرێت. لە داواکارییەکەدا ڕاگەیەنرا لە چوارچێوەی پاکێجی دەیەمنی دادوەرییدا، پێویستە بریکارەکەی ئازادبکرێت، بەو پێیەی پێویستی بە چاودێرییە و بەتەنیا ناتوانێت ژیان بەڕێبکات.

باس لەوەش کرا کە چام دوای ئەوەی نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوە، دوو لە خوێنبەرەکانی دڵی گیراون، بەهۆی تەمەنییەوە ناتوانرێت نەشتەرگریی دووەمی بۆ ئەنجام بدرێت و بەدەست ئەو کێشەیەوە دەناڵێنێت.

پارێزەر نەزاهەت جەلەن ئاماژەی بە چەندین نەخۆشێ دیکەی موحەمەد چام کرد و رایگەیاند، هەمیشە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و مانەوەی زیاتری لە زیندان، مەترسی لەسەر ژیانی دروستدەکات.