داوکاری خۆکاندیدکردن بۆ پارتی چەپی سەوز کۆتایی هات

دوو هەزار و ٧٨٣ کەس داواکاری خۆکاندیدکردنیان پێشکەش بە پارتی چەپی سەوز کرد و وادەی داواکاری خۆکاندیدکردن کۆتایی هات.

وادەی داواکاری خۆکاندیدکردن بۆ پارتی چەپی سەوز کە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە رێگەی ئەو پارتەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیدا دەکات، کۆتایی هات. بە گشتی دوو هەزار و ٧٨٣ کەس داواکاریان پێشکەش کردووە. لەو ژمارەیە هەزار و ١٤٧ کەسیان ژنن. ٣١٠ کەس لەو ژمارەیە کۆتای گەنجانە و ٥٧ کەسیش لەو ژمارەیە کۆتایی خاوەن پێداویستی تایبەتە.

پارتی چەپی سەوز لە ٩ی نیساندا، لیستی ناوی کاندیدەکانی ئاشکرا دەکات و لە ١٠ نیسانیشدا پێشکەشی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان (یەسەکە) دەکات.

لیستی کاندیدەکانیش لە ١١ی نیساندا پەسەند دەکرێن.

ف.ق