زیندانیانی سیاسی لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی کورد" لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە چالاکی 'مانگرتن لە خواردن'دان و لە ڕۆژی ٧١هەمیندا بەردەوامە. هەروەها بە پشتیوانی بنەماڵەیی زیندانیان، دایکانی ئاشتی لە بارەگایی پارتی یەکسانی و دیموکراسی (دەم پارتی) لە شاری ڕەزانی ئامەد، لە ٤ی کانوونی یەکەم لە ڕۆژی ٦٤هەمیندا لە چالاکی ئێشکگریی بەردەوامن. دایکانی ئاشتی سڵاویان لە ڕێپێوانی ئازادی کرد و بۆ شکاندنی گۆشەگیری داوایان لە ڕایی گشتی کرد.
'خواستمانە زانیاریمان لەسەر دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان دەستکەوێ'
یەکێک لە دایکانی ئێشکگریی لە بەڕێوەبەری بەدەپەی ئامەد موشیرە ئولکەر باسی لەوەکرد خواستیان زانیاری وەرگرتنە لەسەر دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و وتی: "مافی خۆمانە ودەمانەوێت لەوە دڵنیابینەوە ئایە دۆخی باشە یان نا. گۆشەگیری لە سەر بەڕیز عەبدوڵا ئۆجالان، گۆشەگیرییە لەسەر هەموو گەل، دایکان هەم بۆ شکاندی گۆشەگیری و هەم بۆ بیستینی دەنگی نەوەکانیان لە چالاکی ئێشکگری دادپەرەریدان. دەبێت وەزیری داد گوێ لە دەنگی دایکان بگرێ، دەبێت گۆشەگیری بەکۆتابێت. ئازادی بەڕێز ئۆجالانمان دەوێت".
هەرەوەها ئولکەر باسی لە ڕێپێوانی ئازادی کرد و وتی: "ئەم ڕێپوانە ڕێپێوانی مرۆڤایەتییە، ڕێپێوانی ئاشتی و دادپەروەرییە. ئەم ڕێپێوانە بۆ کۆتایهێنانە بە گۆشەگیری. هەروەها دەبێت زیندانانیانی دورگەیی ئیمراڵی ئازاد بکرێن".
'داوام لە دایکانی زیندانانە لە ئێشکگریی بەردەوام بن'
دایکە مەحسون سارۆخان، کە کورەکەی سولحی سارۆخان لە زیندانی تەکیرداغ لە زینداندایە، باسی لەوەکرد دەبێت هەموومان خاوەنداری لە ئێسگکریی دادپەروەری بکەین و بەردەوام بوو لە قسەکانی و وتی: "خواستمانە گۆشەگیری لەسەر گەلی کورد و زیندانیان بە کۆتابێت. ئەوە ڕاستیە گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان گۆشەگیرییە لەسەر هەموو گەل. هەرکاتێک گۆشەگیری لە ئیمراڵی بە کۆتاهات، گوشاری سەر کۆمەڵگاش نامێنێت. گۆشەگیری کاریگەری لەسەر هەمووانە. بۆیە دەبێت هەمووان لە دژی گۆشەگیری بوەستنەوە. داوکارین گەموو دایکان بەشداری ئێشکگریی دادپەروەری ببن و گوێبیستی منداڵەکانمان ببین".
'لە ئامەد بەجۆشەوە پێشوازی لە ڕێپێواران بکەین'
سارۆخان باسی لە گرنگی ڕێپێوانی ئازادی کرد و وتی: "ئەمە ڕێپێوانی ئازادی، ئاشتی و دادپەروەرییە. لە دۆخی سەختی زستاند ڕێپێوان بەردەوامە بۆ شکاندنی گۆشگیری. لە ١٣ی شوباتدا ڕێپێوان دەگات بە ئامەد و بەجۆشەوە پێشوازی لێ بکەین. جارێکی تر پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات شەرمەزار دەکەم. پیلانگێڕیی لە دژی هەموو گەلی کورد ئەنجامدرا. ١٥ی شوبات ڕۆژێکی ڕەشە".