دایکانی پلازۆ دی مایۆی لە ئەرژەنتین دەوڵەتی ئێرانیان شەرمەزار کرد
لە چالاکی دایکانی پلازۆ دی مایۆیدا بەهۆی کوژرانی ژینا ئەمینیەوە دەوڵەتی ئێران شەرمەزار کرا.
لە چالاکی دایکانی پلازۆ دی مایۆیدا بەهۆی کوژرانی ژینا ئەمینیەوە دەوڵەتی ئێران شەرمەزار کرا.
دایکانی پلازۆ دی مایۆی کە هەموو هەفتەیەک لە رۆژانی پێنج شەممەدا لەپێناو 30 هەزار کەس کە لە شاری بۆینس ئایرسی ئەرژەنتین لە سەردەمی دیکتاتۆریدا بێسەروشوێنکران، چالاکی ئەنجام دەدەن، لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا بە هۆی کوژرانی ژینا ئەمینیەوە دەوڵەتی ئێرانیان شەرمەزار کرد.
نۆرا کۆرتیناس یەک لە دامەزرێنەران و رێکخەرانی دایکانی پلازۆ دی مایۆی بەشداری لە چالاکییەکەدا کرد. لە وتەیەکدا لە سەر ناوی کۆمیتەی پشتیوانی لە بزوتنەوەی ژنانی کوردستان بەم جۆرە راگەیەندرا، "لە کەسایەتی ژنە کوردی گەنج کە لە لایەن 'پۆلیسی ئاکاری'ی ئێرانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا، دەخوازرێت کە کۆمەڵگا بتۆقێنرێت. بەڵام ماوەیەکە گەل بە راپەڕین وەڵامی کۆمەڵکوژی دەداتەوە".
لە چالاکیەکەدا هۆنراوە لەبارەی گرنگی برەودان بە بەرخودان لە دژی قڕکردنی ژینگە، کۆمەڵگا و ژنان خوێندرانەوە.
لە چالاکیەکەی ئەم هەفتەیەدا مەراسیمێک کە وەک نەریت دەکرێتە دیاری کەسانی بێسەروشوێنکراو، لە کەسایەتی ژینا ئەمینیدا بۆ ژنانی کوژراو سازکرا.
هـ . ب