دایکانی ئاشتی پشتگیری خۆیان بۆ بنەماڵەی شەنیاشار ڕاگەیاند
دایکانی ئاشتی سەردانی ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشار-یان کرد کە بە داخوازی ' دادپەروەری' ١٥ڕۆژە لە بەردەم دادگەی ڕەحا ئێشکدەگرن.
دایکانی ئاشتی سەردانی ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشار-یان کرد کە بە داخوازی ' دادپەروەری' ١٥ڕۆژە لە بەردەم دادگەی ڕەحا ئێشکدەگرن.
مەجلسی دایکانی ئاشتی ڕەحا و ئامەد، سەردانی ئەمینە شەنیاشار-یان کرد کە ماوەی ١٥ ڕۆژە لە بەردەم دادگەی ڕەحا بە داخوازی ' دادپەروەری' لە گەل کوڕەکەی فەرید شەنیاشار چالاکیی دەکات و پشتگیری خۆیان بۆ بنەماڵەی شەنیاشار ڕاگەیاند.
لە سەردانەکەدا لە سەر ناوی دایکانی ئاشتی ڕافیعە ئۆزبەک قسەیکرد و ئەوەی خستەڕوو کە ئێمە لەگەل ئەمینە شەنیاشارین و وتی: " لەم وڵاتە ماف و دادپەروەری نەماوە. با کەس نەمرێت و زولم و سووکایەتی بەکەس نەکرێت. ئێمە لێرەدا هاتووین ببینە شەریکی ئێش و ئازاری ئەم دایکە . دەبێت بە زووترین کات داخوازی ئەم دایکە کە بەڕێوەبردنی دادپەروەرییە جێبەجێ بکرێت. با ئەم نادادپەروەرییە کۆتایی بێت. ئەوانتان کوشت و دەستگیرکرد. با داخوازی دایکان قەبووڵ بکرێت."
ک-ش