لە راگەیاندراوەکەى کۆمەڵەى بنەماڵەى شەهیدان و بێسەروشوێنکراوان (کۆماو - KOMAW)دا هاتووە "بۆ ئەوەى کورد کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەن و یەکێتیی نەتەوەیی پێکبهێنرێت، پێویستی بە سیاسەتی دیموکراتیک هەیە. عەقڵییەتی دەرەوەی دیموکراسی زیان بە کورد و دۆزەکەیان دەگەیەنێت".
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەمدواییانەدا بە نزیکایەتی و جموجوڵەکانیان دنەى شەڕی ناوخۆ دەدەن، بوونەتە جێگای سەرسوڕمانی کورد و رێکخراو و دام و دەزگاکانی کورد. ئەو ھێرشانە، کە پەدەکە لە چەند مانگی رابردوودا لە قەندیل ئەنجامی دەدا ئێستا لە گارە درێژەیان پێدەدا و دووبارەیان دەکاتەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوە دەستنیشانکراوە، کورد ئیدی کوردی پێشوو نین و رایانگەیاندووە، "گەلی کورد هۆشیاریی سیاسیی هەیە و بووەتە گەلێکی پۆلەتیک. ئەوانەى خیانەت دەکەن و زیان بە دەستکەوتەکانی کوردان دەگەیەنن، کێ دەبن با ببن، ئەوا دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت و باجی ئەو زیانە بدەن. گەلی کورد خاوەنی ئەو هێز، هۆشمەندی و توانایەیە".
کۆماو ئەوەشی راگەیاند، شەڕی نێوان کوردان زیان بە هەموان دەگەیەنێت و بۆ ئەوەش داوای لە مەسعود بارزانی کرد و رایگەیاند، ئەگەر زیانێک روو بدات کورد ئەو بە بەرپرسیار دەزانێت و لەبەر ئەوەش دەبێت رێگری لە کارەساتێکی گەورە بگرێت.
ژ.ت