'دەبێت ڕۆڵی خۆمان بگێڕین'

سیاسەتمەداران کە لە لیژنەی هەدەکەدا قسەیانکرد، پەیامی تێکۆشانی هاوبەشییان دا و وتییان: "دەبێت ڕۆڵی خۆمان بگێڕین و بوێربین."

١٣هەمین کۆبوونەوەی گشتی کۆنگرەی  دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) بە دروشمی 'بە هیوا، بە بەرخۆدانەوە، پێکەوە بەرەو ئازادی' ئەنجام دەدرێت، سیاسەتمەداران لە کۆبوونەوەکەدا لە قسەکردنیان بەردەوامن، سیاسەتمەدار سەباحەت تونجەل لە کۆبوونەوەکەدا قسەیکرد و لە دژی بەردەوامبوونی فاشیزم، کۆمەڵکوژی ژنان و قڕکردنی ژینگە وەستایەوە و وتی: "هیوامان لەگەڵە، دەبێت بە بوێرییەوە ڕۆڵی خۆمان بگێڕین."

هەر لە کۆبوونەوەکەدا هاوسەرۆکی گشتی پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە) خەدیجە ئاکتاش قسەیکرد و ئاماژەی بە مەترسی و کەم دەرفەتی قۆناغەکە کرد و ئەمەی وت: "خۆڕێکخستن گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ بندەستان. هەدەکە مۆدێلێکی خۆبەڕێکخستنکارییە، کە خواستی ڕەنج و دیموکراسی لە خۆگرتووە."

جان گونەش بەناوی گۆڤاری کۆمۆنەوە قسەی کرد و سەرنجی خستە سەر هێرش و قەیرانەکانی وڵات و وتی: "پێویستە هەموو شۆڕشگێڕان، وڵاتپارێزان و گەنجان پێکەوە تێبکۆشن. بانگەوازیشمان بۆ هەموان تێکۆشانی هاوبەشە."

کەزبان کۆنوکچو پەرلەمانتاری ئیستەنبوڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەم پارتی) بەناوی پلاتفۆرمی پشتیوانی سۆشیالیستی(سۆداپ) قسەیکرد و باسی لەوەکرد کە ڕێبەر ئاپۆ هەدەکەی وەک هێزی چارەسەریی پێشکەشکردووە. کۆنوکچو بەم شێوە بەردەوام بوو: "بەم بۆنەیەوە سڵاو لە بەڕێز ئۆجالان دەکەم. هەڵوێستی ئینتەرناسیۆنالیستان لەگەڵ تەڤگەری ئازادی گەلی کورددایە."

کۆنوکچو لە کۆتاییدا دەستنیشانی کرد کە چارەسەری بە تێکۆشانی هاوبەش دەستبەر دەکرێت.