'دەبێت یەکێتی ئەوروپا لە دژی تورکیا هاوسەنگیەکە بگۆڕێت'
نوێنەری وەزیری بازرگانی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا دەبێت لە دژی هێرشەکانی ئەردۆغان لە بەرامبەر ماکرۆن و هەڵمەتی بایکۆتی کەلوپەلی فەرەنسا، هاوسەنگیەکە بگۆڕێت.
نوێنەری وەزیری بازرگانی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا دەبێت لە دژی هێرشەکانی ئەردۆغان لە بەرامبەر ماکرۆن و هەڵمەتی بایکۆتی کەلوپەلی فەرەنسا، هاوسەنگیەکە بگۆڕێت.
فرانک ریستەر نوێنەری وەزیری بازرگانی دەرەوەی فەرەنسا دوێنێ لە ئەنجومەنی نەتەوەیی وڵاتەکەی وڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە و وتی:"ئەوروپا بووە بە یەک و کۆنسەی یەکێتی ئەوروپا، بۆ ئەوەی شکۆی خۆی باشتر بپارێزێت، بۆ ئەوەی نرخەکانی ئەروپا باشتر بپارێزێت، دەبێت بۆ گۆڕینی هاوسەنگی هێز لە بارەی تورکیاوە، بڕیاری خۆی بدات."
ریستەر لە بارەی بایکۆتی کەلوپەلە فەرەنسیەکانەوە وتی، لە ئێستادا بایکۆت تەنها لەسەر چەند بەرهەمێکی خۆراکی هەیە.
'ئەردۆغان ناتوانێت ببێت بە ئاستەنگ'
ریستەر بێڕێزیەکانی ئەردۆغان کە لە بەرامبەر ماکرون کردبوود، بە توونی شەرمەزار کرد و رایگەیاند، شەرمەزاریە کە بارودۆخی موسلمانان دەشوبهێنرێت بە یەهودیەکانی سەردەمی نازیەکانی ئەلمانیا.
ریستەر هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە، فەرەنسا وڵاتێکی کراوەیە، وڵاتێکی ئازادە، بەڵام لەگەڵ ئەمانە ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی پیرۆزیەکانی خۆمان بپارێزین و لە دژی تیرۆری ئیسلام بە توندی تێبکۆشین و وتیشی، نە ئەردۆغان و نە هیچ کەسیکی تر، ناتوانن لە بەردەم ئەم کارەماندا ببن بە ئاستەنگ.
'پارێزگاری لە بیروڕاکانمان دەکەین'
ریستەر هەرەها جەختی کردەوە کە ئەوان رێگە بە پشتگوێخستن یاساکانی کۆمار نادەن و سووریشن لەسەر پارێزگاریکردن لە فیکر و بیروبۆچوونەکانیان.
ز.ش