کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە-فورات سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی ڕۆژنامەنووسان لە مانگی شوباتدا ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، پێشێلکارییەکانی مافی ڕۆژنامەنووسان لە مانگی شوباتدا بەردەوام بووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە:
- ڕۆژنامەنووسێک دەستگیرکرا.
- ٧ ڕۆژنامەنووس بەسەر ماڵیاندا دراوە و دەستگیر کراون.
- ١٨ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر و لەم ژمارەیە ٨ ڕۆژنامەنووسیان دەستگیرکراون.
- ٨ ڕۆژنامەنووس هەڵسوکەوتی خراپیان بەرانبەر کراوە، ٣ ڕۆژنامەنووس ڕووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە.
- کاری بەدواداچوون و ڕۆژنامەوانی بۆ ٨ ڕۆژنامەنووس ئاستەنگ کراوە.
- لە دژی ٨ ڕۆژنامەنووس لێکۆڵینەوە و لە دژیان دۆسیە کراوتەوە.
- بە گشتی بۆ ٤ ڕۆژنامەنووس ٤ساڵ و ١١مانگ سزای زیندان سەپێندراوە.
- لە ٢٦ دۆسیەدا ٣٠ ڕۆژنامەنووس دادگایی دەکرێن.
جێی ئاماژەیە تا کۆتایی مانگی شوبات ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو گەیشتبووە ٤٢ ڕۆژنامەنووس.
هەروەها لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە تایبەت بەنداوی تشرین، لە هێڕشێکدا لە ١٥ی شوبات ڕۆژنامەنووس عەگید ڕۆژ شەهید کرا، هەتا ئێستا لە ٦ مانگی کۆتاییدا بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە ٦ ڕۆژنامە نووس شەهید کراون.