ده‌بێت گوشار بخرێته سه‌ر توركیا
كۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانی له كوردان باسی له‌وه‌كرد كه بۆ ئه‌وه‌ی هێرشكاری ده‌وڵه‌تی تورك رابگیرێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن گوشار بخه‌نه سه‌ر ناتۆ رێكخراوه‌كانی تر.
كۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانی له كوردان باسی له‌وه‌كرد كه بۆ ئه‌وه‌ی هێرشكاری ده‌وڵه‌تی تورك رابگیرێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن گوشار بخه‌نه سه‌ر ناتۆ رێكخراوه‌كانی تر.
كۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانی له كوردان كه به‌رگریكاری مافی ژنانی ئه‌فریقای باشور فازیله محه‌مه‌د و په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی چه‌پگر یورگن كلوت هاو وته‌بێژی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ده‌كه‌ن، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی رای گشتی بانگه‌وازێكیان راگه‌یاندبوو.
فازیله محه‌مه‌د و یورگن كلوت له‌باره‌ی بانگه‌واز و پلانه‌كه‌یان قسه‌یان بۆ ئاژانسی هه‌واڵ فورات (ANF) كرد.
كلوت سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و به‌م جۆره دوا: "ئه‌م شته له ژێر سێبه‌ری شه‌ڕی ئۆكرانیاوه ده‌كرێت. ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سوید فینله‌ندا له پێناو بوونیان به ئه‌ندامی ناتۆ به‌كاربهێنێت. ده‌یه‌وێت ناكۆكی نێوان ناتۆ و روسیا بقۆزێته‌وه. ناتۆش بێده‌نگ ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر روسیا شه‌ڕ بكات و پشتیوانی له ئۆكرانیا بكات پێویستی به توركیا هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان په‌لاماری كوردان بدات ناتۆ مۆڵه‌تی پێداوه".
یورگن داوای كرد كه بۆ راگرتنی هێرشه‌كان گوشار بۆ سه‌ر ناتۆ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی زیاد بكرێن.
كلوت باسی له‌وه‌كرد، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئانالینا باربێك له سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌یدا ره‌خنه‌ی له كرده‌وه‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر كوردان گرتووه و وتی، "ئێمه له‌گه‌ڵیدا داده‌نیشین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین ساڵه ئه‌مه یهكهج ئه‌ندامی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیایه له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك به‌رهه‌ڵستی بكات".
كۆمه‌ڵی پشتیوانی له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه
هاووته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانیی له كوردان فازیله محه‌مه‌دیش باسی له‌وه‌كرد كه له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر گه‌لی كورد كۆمه‌ڵه‌كه‌یان دامه‌زراوه و وتی، "رژێمی تورك هێرشه‌كانی بۆسه‌ر گه‌لی كورد زیاتر كردووه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ش كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی كاردانه‌وه‌یه‌كی گرنگه. قبوڵكراو نییه ئه‌ردۆغان هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كورد درێژه پێبدات و بێ سزا قوتاری بێت. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ناتۆ و رێكخراوه‌كانی تر قایل بكه‌ین كه پشتیوانی ئه‌و توندوتیژیه نه‌كه‌م كه ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر گه‌لی كورد ده‌یكات. ئێمه ده‌زانین ئه‌ردۆغان فڕی به‌سه‌ر هێنانی ئاشتییه‌وه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاشتی به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و نییه. ئه‌و ده‌یه‌وێت شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت و كاریگه‌ری خۆی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زیاد بكات. ئێمه دیالۆگ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داران و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ساز ده‌كه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوشار بخرێته سه‌ر توركیا ره‌نگه كۆنفرانسێك ساز بكه‌ین. ئێمه ده‌توانین شاندێك ره‌وانه‌ی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا و هه‌رێمی كوردستانی فیدراڵ بكه‌ین".
هـ . ب