ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر چه‌ندین چالاكی ئه‌نجامدا

ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر رایگه‌یاند، یه‌كه‌ینه‌كانیان چه‌ندین كارگه‌یان ئاگرتێبه‌رداوه‌.

ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر به‌ راگه‌یه‌نراوێك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، یه‌كینه‌كانیان مانگی ئادار له‌ زۆر ناوچه‌ چالاكیان ئه‌نجامداوه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌، له‌ ٢٧ی ئادار له‌ ناوچه‌ی ماناغاتی ئه‌نتالیا گه‌راجێك به‌ ئۆتۆمبێله‌كانی ناویه‌وه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌سێكی ئاكه‌په‌یی بووه‌ سوتێنراوه‌، هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ی ساپانجای ساكاریاش كارگه‌ی پالات ئیمالاتی ئاكه‌په‌ییه‌كی سه‌مسوری سوتێنراوه‌ و له‌ ناوچه‌ی یاهشیهانی كرككالاش دامه‌زراوه‌ ئۆز ئولغه‌ری ریسایكلینی فاشیستێكی تورك سوتێنراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ٢٦ی ئادار له‌ ناوچه‌ی ئه‌ره‌غلی كۆنیا كۆگایه‌كی س.گ 'دوژمنی كوردان'، ٢٤ی ئادار له‌ ناوچه‌ پیشه‌سازی ئۆرگانیزه‌ی ١ ی بیره‌جیك كارگه‌ی بیلاس لاستیك و كاوچوك، ٢٣ی ئادار له‌ ناوچه‌ی ئینه‌گۆلی بورسا بارهه‌ڵگرێكی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ سوتێنراون.

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ناوچه‌ی ناللیهانی ئه‌نقه‌ره‌ كۆگای موبیلیاتی ئه‌ره‌ئۆلار و له‌ بۆڵوش كارگه‌ی ئۆزده‌میر مه‌تال سوتێنراون.

هـ . ب