ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر چه‌ندین شوێن و ئۆتۆمبێلیان ئاگرتێبه‌ردا
ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر له ٩ شار چه‌ندین كارگه و ئۆتۆمبێلیان سوتاند.
ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر له ٩ شار چه‌ندین كارگه و ئۆتۆمبێلیان سوتاند.
ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر به راگه‌یه‌نراوێكی نوسراورایگهیاند، پێویسته هه‌موو كه‌س خۆی له 'رێكخراوی تیرۆریستی' ئاكهپهكه و مه‌هه‌په جیابكه‌نه‌وه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه ١٧ی ئادار له بالیكهسیر كارگه‌ی ئاكهپهیهك ڤۆڵو سیتی، ١٦ی ئادار له ناوچه‌ی ئه‌رده‌ملی مێرسین مولكێكی ش. ت ی مه‌هه‌په‌یی، له ناوچه‌ی دلۆڤاسیی كۆجاعهلی كۆگای كارگه‌ی ئیس چهلیكی 'فاشیسته‌كان'، ١٥ی ئادار له ناوچه‌ی ئانتاكیای هاتای كارگه‌ی ئاكن مۆبیلی 'دوژمنێكی كوردان'، له عوسمانیه ٣ ئۆپۆتمبێلی مه‌هه‌په‌ییه‌كان، ١٤ ی ئادار له ناوچه‌ی ئیسڵاحیه‌ی دیلۆك خواردنگه و بانكی شاره‌داری ئاكه‌په، له ناوچه‌ی سهردیڤانی ساكاریا بارهه‌ڵگرێكی 'فاشیسته‌كان'، له ناوچه‌ی ئینهغۆڵ بورسا پێشانگای موبلی كهرڤان، له ناوچه‌ی نیلوفه‌ری بورسا كۆگایه‌ك، له ناوچه‌ی ئاكشههیری كۆنیا مینی پاسێكی خزمه‌تگوزاری (ئا.ك)ی ئاكه‌په‌یی سوتێنران.
هـ . ب