ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر كارگه‌یه‌ك و چه‌ندین ئۆتۆمبێلیان سوتاند

ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر كارگه‌یه‌ك، دوو بارهه‌ڵگر و چه‌ندین ئۆتۆمبێلیان سوتاند.

ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر راگه‌یاند، كه‌ له‌ ئانتالیا، ئیسته‌نبوڵ، سپارتا و كۆنیا كارگه‌یه‌ك و چه‌ندین ئۆتۆمبێل كه‌ دووانیان بارهه‌ڵگربوون، سوتاندووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، ٥ی نیسان له‌ ناوچه‌ی كاراتای كۆنیا كارگه‌یه‌كی مۆبیلیاتی "ئاكه‌په‌ییه‌كان"، له‌ سپارتا چه‌ندین ئۆتۆمبێلی "په‌ته‌ك سه‌ناعی"ی "ئاكه‌په‌ییه‌كان"، له‌ ٤ی نیسانیشدا له‌ ناوچه‌ی ئه‌سه‌نیورتی ئیسته‌نبوڵ دوو بارهه‌ڵگر، له‌ ٣ی نیساندا له‌ ئانتالیا ئۆتۆمبێلی "كه‌سێكی دوژمنی كوردان" سوتێنراون.

هـ . ب