ده‌وڵه‌تی تورك له‌ ئامیه‌نس شه‌رمه‌زار كرا

گوردان له‌ شاری ئامیه‌نسی فه‌ره‌نسا هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیان شه‌رمه‌زار كرد.

كوردان له‌ ئامیه‌نسی فه‌ره‌نسا له‌ دژی هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك چالاكییه‌كیان ساز كرد.

چالاكوانه‌كان له‌ به‌ر ناوه‌ندی كولتوری ئامیه‌نس كۆبوونه‌وه‌ و راگه‌یه‌نراوێكیان خوێنده‌وه‌. له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باسیان له‌وه‌كرد، "ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت گه‌لی كورد قڕ بكات"

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ستنیشان كرا كه‌ به‌رخودانی گه‌ل و گه‌ریلا ده‌وڵه‌تی تورك له‌ناو ده‌بات و شكستی پێده‌هێنێت.

هـ . ب