دەم پارتی لەسەر پرۆسەکە و نەخشەڕێیی چارەسەری کۆبووەوە

دەستەی بەڕێوبەریی ناوەندیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە سەرۆکایەتیی هاوسەرۆکانی گشتی تولای حاتەم ئۆغوللاری باقرخان لە باڵەخانەی ناوەندیی لە ئەنقەرە کۆبوونەوەیەکی ڕێکخست.

تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە پێشهاتەکانی دوای بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی'ـی ڕێبەر ئاپۆیە.

لە کۆبوونەوەکەدا هاوکات لەگەڵ قۆناغی  هەنووکەیی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیکی، کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەمیشی تاوتوێدەکرێن. هەروەها ڕێوشوێنی بەردەوامیدان بە پڕۆسەی دیموکراسی لە تورکیا و ڕۆڵی پارتە سیاسییەکان لە پەرلەمان سەبارەت بەم پرسە، بە وردی قسەی لەسەر دەکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیار و پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە دەخرێنە بەر باس، هەروەها ئامادەکاریی بۆ چالاکییەکان لەبارەی ڕوونکردنەوەی پڕۆسەکە لە ڕای گشتیدا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

دەم پارتی دەیەوێت لە داهاتوودا لەڕێی   هەزار و ٩٥٠ کۆبوونەوەی جەماوەری، 'ئاهەنگی دیموکراسی' و  مەراسیمی جیاوازەوە کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی لەگەڵ گەلدا هەبێت.

دوای کۆبوونەوەکە ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی دەم پارتی دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدات.