دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا و باکوری کوردستان لە ئەوروپا بەردەوامە
دەنگدان لە ئەوروپا سەرلەبەیانی دەستی پێکرد و بەردەوامە. یەکەم رۆژی دەنگدان، خەڵكێکی زۆر بەشداریان کرد.
دەنگدان لە ئەوروپا سەرلەبەیانی دەستی پێکرد و بەردەوامە. یەکەم رۆژی دەنگدان، خەڵكێکی زۆر بەشداریان کرد.
بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری، دەنگدان لە دوسەلدۆرف دەستی پێکرد. پلاتفۆرمی هەڵبژاردنەکانی دوسەلدۆرف رایگەیاند، ئەو کارەی لە نیوەدا ماوە تەواو دەکەن. لە باڵیۆزخانەی دوسەلدۆرف ٢٦ سندوق دانراون. لە کاتژمێر ٧ی بەیانیەوە ناوەندەکان پڕبوون لە دەنگدەر.
دویسبورگ
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی دویسبورگ، پلاتفۆرمی هەڵبژاردنی دویسبورگ، بۆ دەنگدانی ئەمڕۆ بە دەیان ئۆتۆمبێڵی تایبەت و ئۆتۆبۆسیان ئامادە کرد و دەنگدەرانیان بۆ دوسەلدۆرف گواستەوە.
دەنگدان تاوەکو ٢٤ی ئایار بەردەوام دەبێت. پلاتفۆرمی هەڵبژاردنەکانی سویسبورگ لەبارەی دەنگدان رایگەیاند، " ئەو کارەی لە نیوەدا ماوەتەوە، تەواو دەکەین و بانگەوازی لە دەنگدەران دەکەین بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان."
ماینز
دەنگدەرێکی زۆر لەبەردەم باڵیۆزخانەی ماینز ریزی بەستبوو. وادیارە رێژەی بەشداری لە خولی دووەمدا لە خولی یەکەم زیاتر دەبێت. تاوەکو کاتژمێر ١٢ دەنگدەری ئاکەپە زۆر بوون، دواتر دەنگدەرانی ئۆپۆزسیۆن زیادی کرد. لەبەرئەوەی دوایین رۆژی پشووی حەفتەیە، زۆر کەس بەشداریان کرد.
ئۆزان ئایهان ئاڵدانماز کە دەنگدەرانی بۆ ناوەندەکانی دەنگدان دەگواستەوە وتی، " کاتژمێر ١٣:٠٠یە و تاوەکو ئێستا سێ جار دەنگدەرانمان بردووتە سەر سندوقەکان. ئەمەش کەمە، هیوام وایە کە خەڵکێکی زۆرت بەشداری بکەن. هەر کەسێک مافی دەنگدانی هەیە ، پەیوەندیمان پێوە بکات، بە خۆشحاڵیەوە هاتوچۆی پێدەکەین."
ئیسن
لە شاری ئیسنی ئەڵمانیا، دەنگدەرێکی زۆر بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا کرد. ناوەندی کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردن، بانگەوازی کرد کە هەموو کەسێک بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
تیرۆل
لە ئینسبروک کە پایتەختی ویلایەتی تیرۆلە، دەنگدان دەستی پێکرد. لە هەر پارتێک، چاودێرێک لەسەر سندوقەکان بوو و خەڵکێکی زۆر بەشداری کرد. پارتی چەپی سەوز بانگەوازی لە دەنگدەران کرد کە هاوکاری دەنگدەران دەکات بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
ف.ق