دەنگدان لە ئەوروپا بە گەرموگوڕیی دەستیپێکرد

لە چوارچێوەی بیست و هەشتەمین هەڵبژاردنە گشتییەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی کە ١٤ ی ئایار لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، دەنگدان لە دەرەوەی وڵات دەستیپێکرد.

دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات دەتوانن لە ٢٧ ی نیسانەوە تا ٩ ی ئایار لە نوێنەرایەتییەکان دەنگ بدەن، دەنگدانی دەرەوەی سنوور تا ١٤ ی ئایار بەردەوام دەبێت.

لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانییەوە ڕیزگرتنی دەنگدەران دەستی پێکرد.

دەنگدان لە ١٦ شاری ئەڵمانیا

بەگوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان نزیکەی ١٥٠١١٥٢ کەس لە ١٦ شاری ئەڵمانیا مافی دەنگدانیان هەیە.

کۆنسوڵخانەکانی تورکیا دەکەونە شارەکانی: کۆڵن، بەرلین، هامبۆرگ، هانۆڤەر، مونستر، ئایزن، دیوسلدۆرف، کۆڵۆنیا، ماینز، فرانکفۆرت، کارلسرو، شتوتگارت، میونیخ، نۆرمبێرگ.

بێجگە لەم شارانە، سندووقی دەنگدانی زیادە لە ئایخن و برێمەن و ڕیگنسبۆرگ دانراون کە کۆنسوڵخانەی تورکیای لێیە.

لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانییەوە لە کۆڵن و لەبەردەم کۆنسوڵخانە ڕیزی دەنگدەران پێکهات، لەم کۆنسوڵخانەیە هەردوو پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، لەزگین بۆتان و نورسەل ئەکدۆگان دەنگیاندا و داوایان لە دەنگدەران کرد دەنگی خۆیان بدەن.

حوسەین یەڵماز بەناوی لیژنەی هەڵبژاردن لە بەرلینەوە گوتی: «ئێمە چاوەڕێی هاتنی دەنگدەرانین، چاودێرەکانمان بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن. پێویستە جدییەت پیشان بدرێت. ئەمە قۆناغێکی مێژووییە و دەبێت هەمووان بە ئەرکی خۆیان هەستن. دەبێت هەمووان ئامادەبن بەتایبەت خاوەن پاسەکان. دەبێت دەنگدەران بگوازنەوە».  

کردنەوەی ناوەندی دەنگدان لە ٩ شاری فەرەنسا

لە فەرەنسا ٣٩٧٠٨٦ دەنگدەر تۆمارکراون و ٩ ناوەندی دەنگدان دەستنیشانکراون: پاریس، مارسیلیا، ستراسبۆرگ، لیۆن، نانس، بۆردۆ، پرۆسەی دەنگدانەکە لە ٩ ی ئایار کۆتایی دێت.

دەنگدەران لە شارەکانی مۆڵهاوس، کلیرمۆن، فیران و ئینگرە، لەنێوان ٢٩ ی نیسان تا ١ ی ئایار دەنگدەدەن.

هاوشێوەی ئەڵمانیا، لەبەردەم نووسینگەکانی دەنگدان لە فەرەنساش هەر لە سەرلەبەیانییەوە ڕیزی دەنگدەران پێکهات.

ف.ق