دەروازەی سنووریی قائیم لەنێوان عێراق و سوریا کرایەوە
دەروازەی سنووریی قائیم لەسەر سنووری سوریا بە فەرمی کرایەوە و سەرلەنوێ جمووجووڵی بازرگانی لەنێوان عێراق و سوریا دەستی پێ کردەوە.
دەروازەی سنووریی قائیم لەسەر سنووری سوریا بە فەرمی کرایەوە و سەرلەنوێ جمووجووڵی بازرگانی لەنێوان عێراق و سوریا دەستی پێ کردەوە.
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند کە دەروازەی سنووریی قائیم بەشێوەیەکی فەرمی کرایەوە، سەرلەنوێ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوتوچۆی هاوڵاتییان لەنێوان عێراق و سوریا دەستی پێ کردەوە.
دەستەکە دووپاتی کردەوە، پاش ڕێوشوێنەکانی پشکنین، یەکەمین بارهەڵگری سوری لە دەروازەکەوە تێپەڕی. هەروەها پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دیوی عێراقەوە بەگوێرەی ڕێنماییە پەسەندکراوەکان بەڕێوەدەچن. ئەم پێشهاتە ڕێخۆشکەرە بۆ گەشەی ئابووریی هەردوو وڵاتەکە.