دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر: ٢ کارگەی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاند
دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند کە لە ئیزمیر، عوسمانیە و دیلۆک ٢ کارگە و بازارێکی سەوزە و میوەی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاندووە.
دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند کە لە ئیزمیر، عوسمانیە و دیلۆک ٢ کارگە و بازارێکی سەوزە و میوەی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاندووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی دەسپێشخەریەکەدا هاتووە کە لە شارەکانی ئیزمیر، عوسمانیە و دیلۆک " گورزی ماڵی قوورسیان لە فاشیستەکان" وەشاندووە.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە لە دیلۆک کارگەیەکی مەزنی پلاستیکی ٤ نهۆمی بەتەواوی سووتێنرا.
لە چالاکییەکی تردا لە عوسمانیە کارگەی کەسێکی مەهەپەیی و لە ٧ی ئادار دا لە مەنەمەن-ی ئیزمیر بازاڕێکی سەوزە ومیوە سووتێنرا.
ک-ش