دەسپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر ٣ کارگەی 'فاشیستەکانیان' سوتاند
دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر رایانگەیاند، لە چەند شارێکدا ٣ کارگە و ٤ عەمبار و چەندین ئۆتۆمبێلی 'فاشیستەکانیان' سوتاندووە.
دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر رایانگەیاند، لە چەند شارێکدا ٣ کارگە و ٤ عەمبار و چەندین ئۆتۆمبێلی 'فاشیستەکانیان' سوتاندووە.
لە راگەیاندراوی دەستپێشخەرییەکەدا هاتووە: "نە لە چیا، نە لە دەشت دا و نە لە شارەکاندا، سەرمان بۆ دانەنەواندن و دایشی نانەوێنین" و راشیانگەیاند، "ئاگر گوڕتر دەکەین".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ٣٠ی تشرینی یەکەم لە گازی عوسمان پاشا لە ئیستەنبول عەمبارێکی بەرمهێنانی کارگەیەکی جوانکاریی ئاکەپەییەکان، در ۲۹ تشرینی یەکەم لە ئەسەن یورتی ئیستەنبول کارگەى ماکرۆ ئامبالاژی ئاکەپەییەکان و کارگەیەک لە تەنیشتیدا، لە ٢٨ی تشرینی یەکەم لە ناوچەى بۆدرومی موغڵا ئۆتۆمبێلی کەسێکی مەهەپەیی و لە ماڵتەپەی ئیستەنببول ئۆتۆمبێلی کەسێکی "دوژمنی کوردان"، لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەى پۆلاتلی لە ئەنقە رە ٤ عەمباری گەراجی پاسەکان و ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلی "فاشیستەکان" سوتێنران.
ژ.ت