دەسپیشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر کارگەیەک و چەندین ئۆتۆمۆبیل و بارهەڵگری فاشیستەکانیان سووتاند
دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند کە یەکینەکانیان لە دنیزلی، عوسمانیە، تەکیزداغ ، چۆرلوو و ئیزمیر چەندین شوێنی فاشیستەکانی ئاکەپەیان سووتاندووە.
دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند کە یەکینەکانیان لە دنیزلی، عوسمانیە، تەکیزداغ ، چۆرلوو و ئیزمیر چەندین شوێنی فاشیستەکانی ئاکەپەیان سووتاندووە.
دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان ئەم چالاکییانەیان لە رۆژی ١٧ی ئادار ئەنجامداوە.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکەی دەسپێشخەرییەکە لە رۆژی ١٧ی ئاداردا لە ئینگۆلای بوورسا کارگەیەکی مۆبلی ئاکەپەیەکان-یان سووتاندووە و زیانێکی مادی زۆریان لێداون.
دەسپێشخەریەکە باسی لەوە کرد کە لە هەمان رۆژدا لە دەنیزلی بینایەکی سەر بە بەڕێوەبەری شار و لە عوسمانیە ئۆتۆمۆبیلێکی فاشیستەکان سووتێنرا.
دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ئەوەی خستەڕوو کە لە چۆرلوویای تەکیرداغ کۆمەڵەی داداشان و گەڕەک بێ کارەبا بوو، لەسەر ئۆتۆبانی ئێزمیر -ئایدین ئۆتۆمبیلێکی کەسێکی مەهەپەیی سووتێنرا.
ک-ش