دەسپیشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر٣ کارگە، ناوەندێکی مادەی کیمیایی وئۆتۆمبیلێکی فاشیستەکانیان سووتاند

دەسپیشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند کە لە چالاکی یەکەکانمان لە پێنج شاردا ٣ کارگە، ناوەندێکی مادەی کیمیایی و ئۆتۆمبیلێکی فاشیستەکانی ئاکەپەیان سووتاندووە.

دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند کە لە نێوان ١و ٢ی ئاداردا  لە ئیستەنبوول، بوورسا، ئیزمیر، مانێسا و چاناکالەی چالاکییان ئەنجامداوە.

ڕۆڵەکانی ئاگر جەختیان کردەوە کە چالاکییەکانیان لە دژی فاشیستەکان بەردەوام دەبێت و هەموو تورکیا دەکەینە ئاگرلێیان و ڕایانگەیاند کە لە ٢ی ئادار لە ئاتا شەهیری ئیستانبوول کارگەیەمی مۆبلی ' دوژمنی کوردان'، لە ناوچەی شەهزادلەری مانیسیا ناوەندێکیمادەی کیمیایی و پلاستیکی ئاکەپە، لە مەرعەش کارگەیەکی فاشیستەکانی ئاکەپە، لە یەکی ئاداردا لە چانکالای ئۆتۆمبیلی فاشیستێکی مەهەپەیی و لە ناوچەی پازاری بلەجێکێکارگەیەکی ئادری فاشیستەکانی ئاکەپە-یان سووتاند.

ک-ش