دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە چەند شارێک کارگەیان سووتاند

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، لە پێنج شار ژمارەیەک کارگەیان سووتاندووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " لە دوزجە، کارگەیەکی مۆبیلیات کە پشتگیری مادەی دەدات دەوڵەتی تورک سووتێنراوە و زیانێکی زۆری بەرکەوتووە. لە ساکاریا، ئانتاڵیا، بورسا و ئەستەنبوڵیش ژمارەیەکی زۆر کارگەی دوژمنی کورد سووتێنراون و بەم شێوەیە تۆڵەی کۆمەڵکوژیەکان لە کوردستان دەکەیەنوە."

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە:

"٣٠ی کانونی یەکەم لە ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ کارگەی جلوبەرگی گولەی سەر بە ئاکەپە سووتێنرا.

٢٩ی کانونی یەکەم لە ناوچەی عارفیەی ساکاریا کارگەیەی مەهەپە لە ناوچەی پیشەسازی ئەسکیشەهیر، لە کوچوکجەکمەی ئەستەنبوڵ کۆگایەکی پلاستیک و پالێتی ئۆکان کە دوژمنی کوردن سووتێنران.

٢٧ی کانونی یەکەم لە دوزجە کارگەیەکی مۆبیلیاتی ئاکەپە، لە ناوچەی عوسمانگازی بورسا ناوەندێکی وەبەرهێنانی مەهەپە، لە ئەنتاڵیا ٣ کارگەیەکی ٣ نهۆمی فاشیستەکان سووتێنران.

٢١ی کانونی یەکەم لە ناوچەی باندرمای بالیکەسیر کارگەی وەبەرهێنانی رۆنی فاشیستەکان سووتێنرا."

ف.ق