دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ژمارەیەک شار چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند کە لە زۆر شار ئۆتۆمبێڵ و شوێنکاری فاشیستەکانیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند کە لە زۆر شار ئۆتۆمبێڵ و شوێنکاری فاشیستەکانیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، لە شارەکانی ئەستەنبوڵ، ساکاریا، ئیزمیر شیفنە، بورسا، تەکرداغ و زۆر شاری تر چالاکی سووتاندنیان ئەنجامداوە.
دەستپێشخەریەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لە کەمالپاشای ئیزمیر، ساکاریا، ئیزمیر شیفنە، بەکۆز، باشاکشەهیر، مالتەپە، چەرکەزکۆی ئەستەنبوڵ، سینجان ئەنقەرە و تەکرداغ لە ٨ بۆ ٢٥ی تشرینی یەکەم زۆر شوێن و ئۆتۆمبێڵیان سووتاندووە.
ف.ق