دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر: ساڵی نوێی فاشیستەکانمان بە ئاگر تۆڵەکردنەوە پیرۆز کرد
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، هێزەکانیان لە پێنج شار، دوو کارگە، وێستگەیەک، کۆگایەک، کەشتیەک و دوو ئۆتۆمبێڵی دوژمن و محاویلەیەکی کارەبایان سووتاندووە.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، هێزەکانیان لە پێنج شار، دوو کارگە، وێستگەیەک، کۆگایەک، کەشتیەک و دوو ئۆتۆمبێڵی دوژمن و محاویلەیەکی کارەبایان سووتاندووە.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"لە ٤ی تشرینی دووەمدا لە ناوچەی کوشئاداسی ئایدن ئۆتۆمبێڵێکی فاشیستەکان، لە ٣ی تشرینی دووەم لە ناوچەی دەرینجەی کۆجائەلی محاویلەیەکی کارەبا، لە ٢ی تشرینی دووەم لە ناوچەی ئینەگۆلی بورسا کارگەیەکی مۆبیلیاتی دوژمنی کوردان، لە ١ی تشرینی دووەم لە ناوچەی ئاکسارای کۆنیا وێستگەیەکی پشوودانی تۆپتانی دوژمنی کوردان، لە بەندەری عەمبارلی ناوچەی ئاڤجلاری ئەستەنبوڵ کەشتیەک، لە بەیلیدوزوی ئەستەنبوڵ کارگەیەکی کەسێکی ئاکەپە و لە ناوچەی توزلای ئەستەنبوڵ ئۆتۆمبێڵێکی فاشیستەکان و لە ٣١ی کانونی یەکەمیشدا لە ناوچەی نیلوفەری بورسا کۆگایەکی کەلوپەلی بیناسازی سووتێنراون."
ف.ق