دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر ٢ کارگە، ٢ کۆگا و ٢ ئۆتۆمبێڵیان سووتاند

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، لە ئەستەنبوڵ، کۆجائەلی و بورسا ٢ کارگە، ٢ کۆگا و ٢ ئۆتۆمبێڵیان سووتاندووە.

دەستپێشخەریەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بۆ تێکۆشان بانگەوازی لە گەلی کورد کرد. لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "مێژوو دەریخستووە کە هەموو گەلێک بە تێکۆشان ئازاد دەبێت و دەبێتە خاوەن ماف. ئێمەی کورد لەدژی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بە هەموو جۆرێک کردەوەکانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام بدەن، بە تەنها بە تێکۆشان رزگار دەبین. رۆژ ئەم رۆژەیە کە هەموو کوردێکی بەشەرەف و ناموس بکەوێتە نێو جموجووڵ."

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ئەوانەی سروشتی کوردستان تاڵان دەکەن، دار دەبڕنەوە و پێشکەشی بازارەکان دەکەن، بێگۆمان حسابەکە دەبێت بدەن." هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە لە سێ شار هەندێک جێگەیان سووتاندووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە:

"١٢ی حوزەیران لە سوڵتانگازی ئەستەنبوڵ کۆگایەکی ئاکەپە،

١١ی حوزەیران لە ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ کۆگایەکی فاشیستەکان،

١٠ی حوزەیران لە کاغتخانەی ئەستەنبوڵ بارهەڵگرێتک،

١٠ی حوزەیران لە ناوچەی گەبزەی کۆجائەلی کارگەیەکی ئاکەپە،

١٠ی حوزەیران لە بورسا ئۆتۆمبێڵی مەهەپەییەکان،

٩ی حوزەیرانیش لە ناوجەی گەبزەی کۆجائەلی کارگەیەکی دوژمنی کوردان سووتێنراون."

ف.ق