دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر کارگەیەکی جلوبەرگی ئاکەپەیان سوتاند

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، لە بورسا کارگەیەکی جلوبەرگی ئاکەپەیان سوتاندووە.

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد کە ١ی ئەیلول لە بورسا کارگەیەکی جلوبەرگی ئاکەپەیان سوتاندووە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "سوتاندنی دارستانەکانی کوردستان، وێرانکردنی شوێنەوارە مێژووییەکان، کۆچبەری بە زۆلەملێ، قەدەغەی زمان، کەلتور و موزیکی کورد، کۆمەڵکوژی، هێرشی داگیرکەری و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەولەتی داگیرکەری تورکەوە ئەنجام دەدرێت و ئێمەش ولامی ئەو دڕندەییە دەدەینەوە."

ف.ق