چالاکیەکە لە شاری ستراسبۆرگی وڵاتی فەرەنسا بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت و لە ڕۆژی ١٤هەمینی چالاکیەکەدا هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدە-ئەوروپا) ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی دیکە ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٠لە شوینی چالاکیەکە کۆبونەوە و لە کاتژمێر ١١دا دۆسیەیەکیان لە سەر گۆشەگیری گران لەسەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان داواکاریەکانیان ڕادەستی کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە کرد.
هەریکە لە فاتۆش گۆکنسونگور و یوکسەل کۆچ لەلایەن شاندەکەی (CPT) پێشوازیان لێکرا، دیدارەکە ماوەی نزیکەی نیو کاتژمێری خایاند و بەشداربوانی کۆبونەوەکە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەیان بۆ بەشداربوانی جالاکیەکە ئاشکرا کرد.
یوکسەل کۆچ وتی: بەناوی هاورێ و بەشداربوانی چالاکیەکە ئێمە قسەمان لەگەڵ (CPT) کرد، ئەوان پێش ئێستا دووجار چونەتە زیندانی ئیمراڵی و لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد دیداریان ئەنجامداوە، لەم دیدارەماندا ئێمە وتمان، تا ئێستا زۆر دۆسیەمان گەیاندووەتە دەستی ئێوە جارێکی دیکە هەمان داواکاری دەکەینەوە وئێمە بە ناوی هاوسەرۆکانی ڕێکخراوەکانی کورد لە ئەوروپا هاتوینەتە ئێرە، ئەوانیش بە ئێمەیان وت: هەندێک لە هاوڕێکانی ئێوە پییان وتین هەتا داواکاریەکانتان کە لە دۆسیەکاندا پێشکەشتان کردوین جێبەجێ نەکرێن ئامادە نین لێرە بڕۆن.
بە گوێرەی ئەو پلاننامەیەی دانراوە ڕۆژانە هەر ڕۆژە و گروپێک لە چالاکوانان لەبەردەم ڕێکخراوە دەمێننەوە هەر ڕۆژەی گروپێک دێن و گروپەکەی ڕۆژی پیشتر دەڕۆنەوە.
ف.ق