دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لە ٣ شار چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لە ئەستەنبوڵ، کۆجائەلی و تەکرداغ چالاکیان ئەنجامدا.
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لە ئەستەنبوڵ، کۆجائەلی و تەکرداغ چالاکیان ئەنجامدا.
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی و فشار لە زیندانەکاندا چالاکی ئەنجامدا.
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر ڕاگەیەنراوێکی لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە کە وەهایە:
"١٧ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی چایرئۆڤای کۆجائەلی، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی پلاستیکی کارسازێکی ئاکەپە – مەهەپەیان سووتاند و زیانێکی گەورە بەر کارگەکە کەوت.
١٩ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی توزلای ئەستەنبوڵ کارگەی بەرهەمهێنانی خواردەمەنیەکانی ئولکەری ئەندامێکی فاشیستی ئاکەپە سووتێنرا. هەروەها ٣ ئۆتۆمبیڵی کارگەکە لەلایەن یەکینەکانمان سووتێنران.
٢٠ی تشرینی یەکەم لە زەیتونبوڕنوی ئەستەنبوڵ ٢ ئۆتۆمبێڵی ناوەندێکی نەژادپەرستەکان و فرۆشیارانی مادەی هوشبەر بە تەقەمەنی لەناوبرا.
٢١ی تشرینی یەکەم لە باشاکشەهیری ئەستەنبوڵ، ٤ ئۆتۆمبێڵی فاشیتەکانی مەهەپە لەلایەن یەکینەکانی ئێمەوە سووتێنرا.
٢٢ی تشرینی یەکەم لە چەرکەزکۆی تەکرداغ، کارگەیەکی قوماشی فاشیتەکان و ٢ ئۆتۆمبێڵی کارگەیەک سووتێنران و زیانێکی مادی زۆر بەر کارگەکە کەوت."
ف.ق