دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر لە ٨ شاردا چالاکییان ئەنجامدا

دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر رایانگەیاند، لە ٨ شاردا ژمارەیەکی زۆر لە کارگە و ئۆتۆمبێلی "فاشیستەکانیان" سوتاندووە، کە ٤ یان کارگەی گەورە بوون.

دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک رایانگەیاند، لە ئیستەنبول، دیلۆک، بورسا، ئەنقەرە، ئیزمیر، دەنیزلی، ئانتالیا و ئایدن ژمارەیەکی زۆر کارگە و ئۆتۆمبێلی "فاشیستەکانیان" سوتاندووە.

دەستپێشخەرییەکە رایگەیاندووە، هەموو رۆژێک تۆڵەى ئەو دڕەندەییە دەکەینەوە کە بەرامبەر بە کورد ئەنجام دەدرێت و راشیگەیاند، "کوردستان ماڵ و موڵکی باو و باپیرانتان نییە، گەلی کورد کۆیلەی ئێوە نییە. ئێمە هەموو رۆژێک وانەیەک لە ئاگرتان پێدەدەین بۆ ئەوەى لەو راستییە تێبگەن، تاوەکو کۆتایی بە داگیرکەری و دڕەندیتان بهێنن. ئەوە بەڵێن و پەیمانی ئێمەیە بە کوردانی شکۆمەند و خاوەن کەرامەت".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتوو:

٢٩ی ئایار لە ئارناڤۆت کۆی لە ئیستەنبول کارگەیەکی ٤ نهۆمی بۆیاخکردنی قوماشی ئاکەپە سوتێنرا.

لە ناوچەى پیشەسازیی چالی لە بورسا کارگەیەکی قەنەفەی مەهەپە سوتێنرا.

لە ناوچەى پیشەسازیی ئیزمیر کارگەیەکی دروستکردنی بارهەڵگری مەهەپە سوتێنرا.

لە ٢٨ی ئایاردا لە ناوچەى قارەمان قازانی ئەنقەرە کارگەیەکی مۆنتاژی و گواستنەوەی ئاکەپە سوتێنرا.

لە ناوچەى ٣ی پیشەسازیی دیلۆک کارگەیەکی پلاستیکی ئاکەپە سوتێنرا.

لە ٢٧ی ئایار لە ناوچەی کاشێ لە ئانتالیا عەمبارێکی شوتی و میوە، کە خاوەنەکانیان "دوژمنی کوردان" بوون، سوتێنرا.

  لە ناوچەی چالی لە دەنیزلی ئۆتۆمبێلێکی تیمی ئاگر کوژێنەوە سوتێنرا.

لە ناوچەى سۆکە لە ئایدن ئۆتۆمبێلێکی محەمەد ل. -ی ئاکەپەیی سوتێنرا.

لە ٢٦ی ئایار لە دیلۆک ٦ ئۆتۆمبێل، بارهەڵگرێک و لۆرییەک لە بازاڕی گواستنەوەی ئاکەپەدا سوتێنران.

ژ.ت